روونكردنه‌وه‌ی ترمپ له‌سه‌ر كه‌ركووك
سه‌باره‌ت به شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی كه‌ركووك، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند "له نێوان ئه‌و دوو هێزه‌دا لایه‌نگری كه‌سمان نه‌كردووه".
Washington DC
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی شاری كه‌ركووك له كۆشكی سپی بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا.
تره‌مپ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و پێكدادانانه‌ی پێخۆشنه‌بووه كه له نێوان هێزه‌كانی حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كه‌ركووك روویداوه.
هاوكات سه‌باره‌ت به دیدی ئه‌مریكا له‌باره‌ی كه‌ركووك، تره‌مپ گوتی: "دڵخۆشنین له شه‌ڕكردنیان (له كه‌ركووك). له‌و شه‌ڕه‌دا لایه‌نگری هیچ لایه‌نێك ناكه‌ین. ساڵانێكه له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا په‌یوه‌ندی زۆر باشمان هه‌یه. له سه‌ره‌تاوه پێویست بوو هیچ نه‌چینه ئه‌وێ، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا له پاڵ عێراقیشین. به‌ڵام له‌و شه‌ڕه‌دا لایه‌نگری هیچ لایه‌نێك نین".