روونكردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی دژبه داعش سه‌باره‌ت به شنگال
كۆلۆنێل جۆن دۆریان: "هه‌ست به بوونی په‌كه‌كه ده‌كه‌ین له باكووری عێراق و سووریا، به‌ڵام توركیا پێش ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی سه‌ر شنگال و كاراچۆغ ئاگاداری كردینه‌وه".
Washington DC
واشنتۆن - AA
كۆلۆنێل جۆن دۆریان: "هه‌ست به بوونی په‌كه‌كه ده‌كه‌ین له باكووری عێراق و سووریا، به‌ڵام توركیا پێش ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی سه‌ر شنگال و كاراچۆغ ئاگاداری كردینه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاتی پێویست له‌به‌رده‌ستدا نه‌بووه تا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی له ناوچه‌كه بكشێنه‌وه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كێشه‌داربووه".گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی دژبه داعش به رابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا، كۆلۆنێل جۆن دۆریان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ست به بوونی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن له باكووری عێراق و سووریا، به‌ڵام توركیا پێش ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی سه‌ر شنگال و كاراچۆغ ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاتی پێویست له‌به‌رده‌ستدا نه‌بووه تا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی له ناوچه‌كه بكشێنه‌وه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كێشه‌داربووه.
له رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسێكه‌وه دۆریان له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) باسی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سووریا و عێراق كرد.
سه‌باره‌ت به‌و هێرشه ئاسمانیه‌ی سوپای توركیا كردیه سه‌ر ئامانجه‌كانی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی شنگال و چیای كاراچۆغ، دۆریان باسی له‌وه كرد كه ماوه‌یه‌كی زۆر كورت پێش ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئاگاداركراونه‌ته‌وه.
گوتیشی: "كه‌متر له یەک كاتژمێر پیش ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئاگاداركراینه‌وه. ئه‌وه‌یش كاتێكی پێویست نییه. ئه‌وه هاماهه‌نگییه‌ك نییه كه له هاوبه‌شێكی هاوپه‌یمانی دژبه داعش و هاوپه‌یمانێك چاوه‌ڕوان بكرێت، ئه‌وه ته‌نیا ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك بوو. ئه‌و كاته‌ی درابوو به هێزه‌كانمان له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا به‌س نه‌بوو بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌منیه‌تیان".
جۆن دۆریان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مریكا پێشمه‌رگه و یه‌په‌گه‌ی باڵی سه‌ربازی په‌یه‌ده‌ی ئاگادارنه‌كردووه‌ته‌وه و، پاش هێرشه‌كه‌یش هاوكاری سه‌ره‌تاییان پێشكه‌ش به هیچ گرووپێك نه‌كردووه.
- په‌كه‌كه له هه‌ر شوێنێك بێت كێشه‌یه
جۆن دۆریان له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان په‌كه‌كه به به‌رپرسی هێرشه‌كه داده‌نێت گوتی: "په‌كه‌كه رێكخراوێكی تیرۆریستییه و له‌هه‌رشوێنێك بێت كێشه‌یه".
جۆن دۆریان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "په‌كه‌كه له هه‌ر شوێنێك بێت له سووریا یان عێراق، كێشه‌یه، چونكه گرووپێكی تیرۆریستییه. به‌ڵام لێره‌دا كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كاتی پێویست له‌به‌رده‌ستدا نه‌بووه بۆ هه‌ماهه‌نگی و زانیاریپێدان به‌پێی پێویست نه‌بووه. هه‌روه‌ها بێگومان هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش كراوه‌ته ئامانج".
په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو پرسیاری له دۆریان كرد، ئێوه ده‌ڵێن په‌كه‌كه رێكخراوێکی تیرۆریستییه به‌ڵام دوێنێ سه‌ربازانی ئه‌مریكا سه‌ردانی چیای شنگالیان كردووه و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌كه‌كه‌وه به ئاڵا و پۆسته‌ری خۆیانه‌وه پێشوازییان لێكراوه. ئایا ئه‌مه بابه‌تێك نییه قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت؟.
له وه‌ڵامدا دۆریان گوتی: "بۆ لێكۆڵینه‌وه له دۆخی هاوپه‌یمانانمان كه له هێرشه‌كه‌دا كراونه‌ته ئامانج له‌وێبوون".
لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کە پرسی: "کەواتە دەڵێن ئەوانەی ئاڵاکانی پەکەکە هەڵدەگرن هێزەکانی سووریای دیموکراتە. ئایا لەوێ چەکدارانی پەکەکەی لێ بوون یاخود ئایا زانیارتیان هەیە لەبارەی ئەوەی کە ئەو شوێنانەی هێزەکانتان بەسەریان کردوونەتەوە چەکدارانی پەکەکەی لێ بوون؟" دۆریان گوتی: "ئێمە لەوێ تەنها هاوپەیمانەکانمان بەسەرکردوونەتەوە".
لە وەڵامی پرسیاری "ئێوە ئاماژەتان بەوە دا کە ئەوەی جێی باسە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بە هەماهەنگی و بە پێی پێویست نەبووە. ئایا ئەمە بە واتای ئەوە دێت کە لەم خاڵەدا لە نیگەرانییە رەواکانی تورکیا تێدەگەن لە بوونی پەکەکە لەو ناوچەیە؟"، دۆریان گوتی: "ئێمە هەست دەکەین بە بوونی پەکەکە لە چەند ناوچەیەکی دیاریکراوی عێراق و باکووری سووریا، بەڵام ئەوەی ئێمە دەیڵێین ئەوەیە کە لەو هێرشانەدا لەبارەی کردنە ئامانجی کێوە هەماهەنگی و ماوەی کاتەکە رێکنەخراوە".
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەیش کە ئەو چەکانەی دەدرێنە یەپەگە لەلایەن پەکەکەوە لە دژی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بەکار دەهێنرێت، دۆریان داکۆکی لەوە کرد کە چەکیان نەداوەتە یەپەگە، بەڵکو چەکیان بۆ ئەنجوومەنی نیشتیمانی سووری ناردووە کە لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا بەکاریان دەهێنن.