روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شنگال
گوته‌بێژی كاتیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مارك تۆنه‌ر: - "ده‌مه‌وێت به جددی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی بابه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی پله باڵا و سه‌ركرده و ئه‌ندامانی په‌كه‌كه‌دا بكرێت".
Washington DC
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی كاتیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مارك تۆنه‌ر:- "ده‌مه‌وێت به جددی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی بابه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی پله باڵا و سه‌ركرده و ئه‌ندامانی په‌كه‌كه‌دا بكرێت".
- "پشتگیریی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا دژی کردەوە تیرۆریستییەکانی په‌كه‌كه بۆ پاراستنی سنووره‌كانی ده‌كه‌ین. ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه به‌شێكه له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی توركیا به‌م ساڵانه‌ی دوایی دژی په‌كه‌كه ئه‌نجامی ده‌دات. ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجامدرا له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو، په‌یوه‌ندییه‌كی جوگرافییان پێكه‌وه نییه".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، ئه‌و سه‌ربازه پله باڵایه‌ی ئه‌مریكا كه دوای هێرشه‌كه‌ی سوپای توركیا سه‌ردانی چیای شنگالی كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی په‌كه‌كه‌دا كۆنه‌بووه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی كاتیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مارك تۆنه‌ر له میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا، وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی له‌باره‌ی سه‌ردانی سه‌ربازانی ئه‌مریكا بۆ چیای شنگال و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی په‌كه‌كه‌دا دایه‌وه.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا پرسیاری، "رایده‌گه‌یه‌نن كه په‌كه‌كه وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی ده‌بینن، به‌ڵام دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا سه‌ربازانی ئه‌مریكا سه‌ردانی چیای شنگالیان كردووه و سه‌ربازێكی پله باڵا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی په‌كه‌كه‌دا كۆبووه‌ته‌وه، ئه‌مه چۆن روونده‌كه‌نه‌وه؟" ئاراسته‌ی تۆنه‌ر كرا.
ناوبراو كاردانه‌وه‌ی دژی پرسیاره‌كه نیشان دا و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، وێنه‌یه‌كی نه‌بینیوه كه ئه‌و بابه‌ته نیشان بدات و گوتی: "ئه‌مه بێڕێزییه به‌رامبه‌ر سه‌ربازانی پله باڵای ئه‌مریكا".
مارک تۆنه‌ر گوتی: "ئه‌و وێنانه‌م نه‌بینیوه كه باسی ده‌كه‌ن. به‌ڵام ده‌مه‌وێت به جددی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی بابه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی پله باڵا و سه‌ركرده و ئه‌ندامانی په‌كه‌كه‌دا بكرێت".
هه‌روه‌ها ناوبراو دووپاتیكرده‌وه كه په‌كه‌كه‌یان وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی ناساندووه.
هاوكات مارک تۆنه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیای بۆ سه‌ر په‌كه‌كه و یه‌په‌كه هه‌ڵسه‌نگاند و گوتی:
"پشتگیریی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا دژی تیرۆری په‌كه‌كه بۆ پاراستنی سنووره‌كانی ده‌كه‌ین. ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه به‌شێكه له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی توركیا به‌م ساڵانه‌ی دوایی دژی په‌كه‌كه ئه‌نجامی ده‌دات. ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجامدرا له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو، په‌یوه‌ندییه‌كی جوگرافییان پێكه‌وه نییه".