جيهان

روونکردنەوەی ناتانیاھو لەبارەی بەرزاییەکانی جۆلان

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو: "بەرزاییەکانی جۆلان تاکو کۆتایی لە دەست ئیسرائیل دەمێنێتەوە".

Enes Canlı, Mazın Asad  | 16.02.2018 - نوێکردنەوە : 18.02.2018
روونکردنەوەی ناتانیاھو لەبارەی بەرزاییەکانی جۆلان

Tunisia

قودس - AA

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو: "بەرزاییەکانی جۆلان تاکو کۆتایی لە دەست ئیسرائیل دەمێنێتەوە".

بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە پەراوێزی ٥٤ھەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاسایشی میونشن، ناتانیاھو لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس کۆبوویەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، ناتانیاھو بە گوتێرێسی گوتووە: "بەرزاییەکانی جۆلان تاکو کۆتایی لە دەست ئیسرائیل دەمێنێتەوە".

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بە چالاکییە سەربازییەکانی ئێران لە سووریا کردووە و رایگەیاندووە: "نابێت ئێران لە سووریا بنکەی سەربازیی دابمەزرێنێت، ئەگەر نا لە بەرامبەر ئەوەدا، ئێمە هەنگاوی پێویست دەگرینە بەر. ".

ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٦٧-ەوە بەرزاییەکانی جۆلان کە سەر بە سووریایە، داگیر کردووە.

ماوەیەک لەوبەر، سوپای ئیسرائیل بە ھۆکاری بەزاندنی کایەی ئاسمانی ئیسرائیل، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی خستبووە خوارەوە و داوتر ھێرشی ئاسمانی کردبووە سەر ئامانجەکانی ئێران لە سووریا.

ھاوکات لە میانی ھێرشەکاندا، فڕۆکەیەکی جۆری ئێف - ١٦ی ئیسرائیل خرابووە خوارەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın