جيهان

روونکردنەوەی پنتاگۆن لەبارەی بەکارھێنانی چەکی کیمیاویی لە سووریا

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئادریان رانکین گالۆوای: "ھەندێک نیشانە ھەیە کە رژێمی سووریا لە ئامادەکاریدایە بۆ ئەنجامدانی ھێرشێکی گەورەی کیمیاویی".

Mazın Asad  | 27.06.2017 - نوێکردنەوە : 28.06.2017
روونکردنەوەی پنتاگۆن لەبارەی بەکارھێنانی چەکی کیمیاویی لە سووریا

Washington DC

واشنتۆن - AA

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند رژێمی سووریا لە بنکەی ئاسمانی شەعرات لە ئامادەکاریدایە بۆ ئەنجامدانی ھێرشێکی کیمیاویی گەورە.

گوتەبێژ بەناوی پنتاگۆن ئادریان رانکین گالۆوای لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: "ھەندێک نیشانە ھەیە کە رژێمی سووریا لە ئامادەکاریدایە بۆ ئەنجامدانی ھێرشێکی گەورەی کیمیاویی".

گالۆوای قسەکانی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپی لەبارەی ھێرشە کیمیاوییەکەی ٦ی نیسانی سووریا وەبیرھێنایەوە کە ئاماژەی بەوە دابوو کە ئەو ھێرشانە ھەڕەشە لەسەر بەرژوەندییەکانی نیشتمانی ئەمریکا دروست دەکات، لەوبارەیەوە رایگەیاند ترەمپ دوێنێ لە روونکردنەوەکانیدا بەشێوەیەکی ئاشکرا ھەڵوێستی بەرامبەر بە ئەنجامەکانی ھێرشی کیمیاویی لە لایەن رژێمی ئەسەد نیشان داوە.

گوتەبێژەکەی پنتاگۆن روونیشی کردەوە کە ئەو ئامادەکارییانە لە بنکەی ئاسمانی شەعرات درێژەی ھەیە کە پێشتر لەو بنکەیەوە ھێرشی کیمیاویی کرابووە سەر ناوچەی خان شەیخونی شاری ئیدلب.

ئەمەش لەکاتێدایە کە دوێنێ کۆشکی سپی بانگەشەی ئەوەیکرد رژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا لە ئامادەکارییدایە بۆ ئەنجامدانی ھێرشی کیمیاویی کە رەنگە ببێتە ھۆی کوژرانی بەکۆمەڵی ھاووڵاتییان و ئاشکرایکرد لە حاڵەتێکی لەو جۆرەدا، رژێم بە "قورسی باجی ئەو کارەی دەدات".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın