جيهان

روونکردنەوەی کۆشکی سپی لەبارەی ''رووداوەکانی ساڵی ١٩١٥''

سپایسەر: ''ئەو روونکردنەوەیە، لەگەڵ روونکردنەوەی ئیدارەکانی پێش ئێمەدا یەکتر دەگرێتەوە. و ئەوانی دیکە (کە سەبارەت بە رووداوەکانی ساڵی ١٩١٥) بەکاریان هێناوە، بکەن، ئەوا ئەوە دەبینن کە لەگەڵ ئەو زمانەدا یەکتر دەگرێتەوە

Hakan Çopur, Muhammet Ali Kemal  | 25.04.2017 - نوێکردنەوە : 26.04.2017
روونکردنەوەی کۆشکی سپی لەبارەی ''رووداوەکانی ساڵی ١٩١٥''

Washington DC

واشنتۆن- AA

گوتەبێژی کۆشکی سپی، شان سپایسەر سەبارەت بەو روونکردنەوەیەی لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپەوە لەبارەی رووداوەکانی ساڵی ١٩١٥ەوە بڵاوکراوەتەوە، رایگەیاند ''ئەو روونکردنەوەیە، لەگەڵ روونکردنەوەی ئیدارەکانی پێش ئێمەدا یەکتر دەگرێتەوە. ئەگەر تەماشای ئەو زمانە کە سەرۆک ئۆباما، سەرۆک بوش و ئەوانی دیکە (کە سەبارەت بە رووداوەکانی ساڵی ١٩١٥) بەکاریان هێناوە، بکەن، ئەوا ئەوە دەبینن کە لەگەڵ ئەو زمانەدا یەکتر دەگرێتەوە کە سەرۆک (ترەمپ) بەکاریهێناوە''.

شان سپایسەر لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەی خۆیدا لە کۆشكی سپی، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی پەیوەست بە بابەتەکانی رۆژەڤ دایەوە.

لە وەڵامی پرسیارێکیشدا، شان سپایسەر باسی لە لێکچوونی روونکردنەوەکەی ترەمپ سەبارەت بە رووداوەکانی ساڵی ١٩١٥ و روونکردنەوەی ئیدارەکانی پیشووی ئەمریکا کرد و رایگەیاند: ''ئەو روونکردنەوەیە، لەگەڵ روونکردنەوەی ئیدارەکانی پێش ئێمەدا یەکتر دەگرێتەوە. ئەگەر تەماشای ئەو زمانە کە سەرۆک ئۆباما، سەرۆک بوش و ئەوانی دیکە (کە سەبارەت بە رووداوەکانی ساڵی ١٩١٥) بەکاریان هێناوە، بکەن، ئەوا ئەوە دەبینن کە لەگەڵ ئەو زمانەدا یەکتر دەگرێتەوە کە سەرۆک (ترەمپ) بەکاریهێناوە'' و لەو رووەشەوە ئەوە روونکردنەوەیەکی ئاساییە.

شان سپایسەر لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی فەڕەنسا، رایگەیاند: ''گەلی فەڕەنسا بڕیار لەبارەی ئەوەوە دەدەن کە کێ دەبێتە سەرۆکی وڵاتەکەیان. ئێمە، هەرکەسێک کە هەڵببژێردرێت، کاری لەگەڵدا دەکەین''.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın