جيهان

رەوشی تەندروستی مورسی تێکچووە

- کوڕەکانی سەرکۆماری لەسەرکارلادراوی میسر، محەمەد مورسی رایانگەیاند کە رەوشی تەندروستی باوکیان کە لە زیندانی تۆرای باشووری قاهیرەی پایتەختی میسر بەندکراوە، بەرەو خراپی دەچێت.

Hussein Mahmoud Ragab Elkabany, Gülşen Topçu, Ramal Abdullah Mahmood  | 24.11.2017 - نوێکردنەوە : 27.11.2017
رەوشی تەندروستی مورسی تێکچووە

Al Qahirah

قاهیرە – AA

کوڕەکانی سەرکۆماری لەسەرکارلادراوی میسر، محەمەد مورسی رایانگەیاند کە رەوشی تەندروستی باوکیان کە لە زیندانی تۆرای باشووری قاهیرەی پایتەختی میسر بەندکراوە، بەرەو خراپی دەچێت.

کوڕە گەوڕەی مورسی ئەحمەد مورسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، نووسیوویەتی: "وێڕای ئەوەی رەوشی تەندروستی باوکم کە چوار ساڵ و نیوە خراوەتە زیندان تێکچووە، بەڵام وەکو پێویست چارەسەری پزیشکی بۆ دابین نەکراوە"، لایەنە پەیوەندیدارەکانی میسریشی بە بەرپرسیار زانی لە گیانی باوکی.

هەروەها عەبدوڵڵا مورسی کوڕی بچووکی مورسیش بە پێویستی زانی کە باوکی بگوازرێتەوە نەخۆشخانەیەکی تایبەت و نەشتەرگەری بۆ بکرێ بەهۆی ئەوەی نەخۆشی شەکرەی ناوبراو تەشەنەی سەندووە و چاوی چەپی کێشەی بینینی هەیە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın