سياسەت, جيهان, ژيان

"رەوشی منداڵانی عێراق تراجیدییە"

- ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق، هێمن باجلان: "رەوشی منداڵانی عێراق، تراجیدییە".

Zana Natık Kerem  | 20.11.2017 - نوێکردنەوە : 22.11.2017
"رەوشی منداڵانی عێراق تراجیدییە"

Baghdad

بەغدا ــ AA

ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ سەر بە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هێمن باجلان رایگەیاند كە بە هۆی نەبوونی پڕۆگرامێكی حكوومی تایبەت بۆ یەكلاییكردنەوەی كێشەكانی منداڵان، رەوشی منداڵان لە وڵات تراجیدییە.

ئەم لێدوانەی باجلان هاوكاتە لەگەڵ رۆژی جیهانی منداڵان (٢٠ی تشرینی دووەم هەموو ساڵێک) كە نەتەوە یەكگرتووەكان بە بڕیاری ٨٣٦ لە ساڵی ١٩٥٤ دیاری كردووە و لەم رۆژەدا سەرانسەری وڵاتان بە بۆنەی رۆژی جیهانی منداڵان ئاهەنگ دەگێرن و كار لە پێناو خۆشگوزەرانی منداڵانیان دەكەن.

لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، هێمن باجلان گوتی: "رەوشی منداڵانی عێراق، تراجیدییە بە تایبەتیش لە ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكان، چونكە منداڵانی خوارووی تەمەن ١٥ ساڵ لەو ناوچانە بەدرێژایی ئەو ماویەی كە لەژێر كۆنتڕۆڵی داعشدابوون، رووبەڕووی مێشك شووشتنەوە بوونەتەوە و لە لایەن داعشەوە كرابوون بە قەڵغانی مرۆیی".

ناوبراو روونی كردەوە كە منداڵانی ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكان لە میانی كۆنتڕۆڵكردنی ناوچەكانیان لە لایەن داعشەوە ناچاركرابوون پڕۆگرامی رێكخراوەكە لە قوتابخانەكان بخوێنن و وێرای تێكچوونی باری دەروونی كە منداڵان لە ئەنجامی شەڕو پێكدادانەكانی نێوان هێزە عێراقییەكان و تیرۆریستان رووبەڕووی بوونەوە.

هێمن باجلان باسی لەوەش، نەوەیەك لە منداڵان دروستبووە كە پێویستیان بەوەیە لە رێگەی پڕۆگرامێكی تایبەت رەوشی ژیانیان ئاسایی ببێتەوە و ئاسەوارەكانی داعش لە مێشكیاندا بسڕێدرێتەوە.

ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ سەر بە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هێمن باجلان راشیگەیاند كە رەوشی منداڵان لە كەمپەكاندا لە منداڵانی ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكاندا باشتر نییە و ئەوان تا ئێستا وا هەست دەكەن لە گرتووخانەكاندان، چونكە كەمپەكان لە هەموو لایەنەكانەوە ژینگەیەكی گونجاو نییە بۆ منداڵان.

هێمن باجلان گوتیشی: "تا ئێستا حكوومەتی عێراق گرنگی بە چارەسەركردنی كێشەكانی منداڵان نادات، تەنانەت هیچ پڕۆگرامێكی تایبەتی بە دووبارە ئاساییبوونەوەی رەوشی ژیانی منداڵان نییە".

لە كۆتایی قسەكانیدا، هێمن باجلان گوتی: "بە هۆی ئۆپەراسیۆنەكانی دژ بە داعش، ژمارەیەكی زۆر لە هێزە ئەمنییەكان كوژراون كە خاوەن منداڵن و ئێستا ئەوان پێویستیان بە سەرپەرشتی و چاودێری تایبەت هەیە لە لایەن حكوومەتەوە".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın