جيهان

رەیحانلی دژ بە هێرشەکان یەک دڵ و یەک گیانە

- ئەو ماڵ و فرۆشگایانەی شارۆچکەی رەیحانلی کە بە هۆی ئاراستەکردنی مووشەک لە لایەن پەیەدە/پەکەکە لە عەفرینەوە زیانیان بەرکەوتبوو بە ئاڵای تورکیا رازێنرانەوە.

Erdal Türkoğlu, Cem Genco, 1 23, Rewa Mahmut Hasan  | 22.01.2018 - نوێکردنەوە : 23.01.2018
رەیحانلی دژ بە هێرشەکان یەک دڵ و یەک گیانە

Hatay

هاتای – AA

ئەو ماڵ و فرۆشگایانەی شارۆچکەی رەیحانلی سەر بە پارێزگای هاتای کە بە هۆی ئاراستەکردنی مووشەک لە لایەن تیرۆریستانی پەیەدە/پەکەکە لە عەفرینەوە زیانیان بەرکەوتبوو بە ئاڵای تورکیا رازێنرانەوە.

لە ئاکامی ئاراستەکردنی ١١ مووشەکەوە دوێنێ لە شارۆچکەکە هاووڵاتییەکی سووری گیانی لەدەست دا و ٤٦ کەسیش بریندار بوون کە ١٦یان هاووڵاتی سوورین.

بە درێژایی شەویش دیاریکردنی شوێنە زیانبەرکەوتووەکان لە لایەن لیژنەی لێکۆڵینەوە بەردەوام بوو.

لە کاتێکدا تیمەکانی شارەوانی سەرقاڵی پاککردنەوەی شەقام و کۆڵانەکان بوون هاووڵاتییان خانوو و فرۆشگا زیانبەرکەوتووەکانیان بە ئاڵای تورکیا رازاندەوە.

سەرۆکی شارەوانی رەیحانلی بە پەیامنیری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون بەردەوام دەبێت و داوای لێخۆشبوونی لە خوا بۆ قوربانیەکەی دوێنێ کرد و هیوای زوو چاکبوونەوەیشی بۆ برینداران خواست و گوتی: "خوا یاربێت ئەو رۆژە ناخۆشانە تێپەڕ دەبن. ئێمە وەک خەڵکی رەیحانلی وەک هەمیشە لەگەڵ سوپای تورکیا، حکوومەت و سەرکۆمار بووین و دەبین. بڕیاری ئەوان لای ئێمە فەرمانە. دەزانین کە پەیەدە/پەکەکە هەڕەشەیەکی جددیە لە نزیکمانەوە. لە دڵەوە خوازیارین کە هەرچی زووترە عەفرین پاک بکرێتەوە".

شانڤەردی ئاماژە بەوە دەکات کە تەواوی دەزگا پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە کارەکانیان لەبارەی دابینکردنی پێداویستیە بەپەلەکان بۆ ئەو هاووڵاتییانەی کە بە هۆی هێرشەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە.

تاجەددین یوموشاک کە بە هۆی هێرشەکانەوە زیان بە دووکانەکەی گەیشتووە ئاماژە بەوە دەکات کە بە دووری ١٠ مەتر لە دووکانەکەی مووشەکەکە کەوتۆتە سەر سەربانی ماڵەکەی، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە.






بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın