سلێمانى.. گردبوونه‌وه‌ى ناڕه‌زایى ئاواره‌كانى خورماتوو
As Sulaymaniyah
سلێمانى ـ AA
ژماره‌یه‌ك له‌و كوردانه‌ى دانیشتووى خورماتوو كه به هۆى هێرشى هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدى شه‌عبى بۆ سه‌ر شاره‌كه‌یان و كۆنترۆڵكردنى، به‌ره‌و شارى سلێمانى هه‌ڵاتوون، گردبوونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زاییان له‌به‌رده‌م باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له شارى سلێمانى ساز كرد و ده‌یان دروشمى ناڕه‌زایى و ئیدانه‌كردنیان به‌رزكردبوویه‌وه به‌رامبه‌ر بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه.ئه‌و ئاوارانه‌ى شارى خورماتوو رۆژى دووشه‌ممه، دواى هێرشى هێزه‌كانى عێراق و چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى و كۆنترۆڵكردنى شاره‌كه‌یان، به‌ره‌و پارێزگاى سلێمانى هه‌ڵاتون و ماڵ و حاڵى خۆیان جێهێشتووه.
ئه‌وان ژماره‌یان سه‌دان كه‌س ده‌بوو، زۆربه‌یان گه‌نجان بوون، به رووخساریانه‌وه نیگه‌رانى و توڕه‌یى زۆر به‌دى ده‌كرا و به ئاشكرا و به ده‌نگى به‌رز هوتافیان دژى كۆمه‌ڵێك له به‌رپرسانى سیاسى و سه‌ربازى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان ده‌گوته‌وه و تۆمه‌تباریان ده‌كردن به به‌ده‌سته‌وه‌دانى ناوچه‌كه‌یان بۆ حه‌شدى شه‌عبى و هێزه عێراقییه‌كان و ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوونى سه‌دان خێزانى كورد له‌و شاره.
سه‌ره‌تاى گردبوونه‌وه‌كه‌یان له به‌رده‌م باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و له رێوشوێنێكى ئه‌منیدا ده‌ستى پێكرد، دواتر به رێپێوان به‌ره‌و باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و حزبه به‌ڕێكه‌وتن و ده‌ستیان به گردبوونه‌وه و هوتاف كێشان كرد.
محه‌مه‌د قاسم گه‌نجێكى به‌شداربووى گردبوونه‌وه‌كه بوو، ئه‌و كه دانیشتووى قه‌زاى خورماتووه بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "ئێمه وه‌ك دانیشتوانى كوردى قه‌زاى خورماتوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ساته‌ى به‌سه‌ر شاره‌كه‌مان و پارێزگاى كه‌ركووك هات زۆر توڕه و نیگه‌رانین و به‌شێك له به‌رپرسانى كورد به هۆكارى ئه‌و كاره‌ساته ده‌زانین كه ئێمه‌یان به فرۆشتن دا، كۆبوونه‌وه و گردبوونه‌وه‌شمان لێره‌دا بۆ گه‌یاندنى ئه‌و نیگه‌رانى و بێزارییه‌ى ئێمه‌یه به‌وان كه ئه‌وه‌یان به‌سه‌ر ئێمه‌دا هێنا".
ئه‌و گه‌نجه باس له‌وه ده‌كات، "دواى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى خورماتوو له لایه‌ن چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى، كوردانى شاره‌كه رووبه‌ڕووى گوشار و سووكایه‌تى ده‌بنه‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ر ماڵ و موڵكیاندا گرتووه، ئه‌وانه‌شى ئاواره بووین رێگا به گه‌ڕانه‌وه‌مان نادرێت بۆ شاره‌كه ".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن