سه‌رنشینانی كه‌شتییه رووسییه‌كه گه‌ڕێنرانه‌وه بۆ رووسیا
- ستافی ئه‌و كه‌شتییه سه‌ربازییه رووسییه‌ی کە له‌گه‌ڵ كه‌شتییه‌ک کە ئاژه‌ڵی بارکردبوو له كه‌ناراوه‌كانی گه‌رووی ئیستانبوڵدا پێكیاندا، دوای رزگاركردنیان به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت، گه‌ڕێنرانه‌وه بۆ رووسیا.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
ستافی ئه‌و كه‌شتییه سه‌ربازییه رووسییه‌ی کە له‌گه‌ڵ كه‌شتییه‌ک کە ئاژه‌ڵی بارکردبوو له كه‌ناراوه‌كانی گه‌رووی ئیستانبوڵدا پێكیاندا، دوای رزگاركردنیان به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت، گه‌ڕێنرانه‌وه بۆ رووسیا.
78 كارمه‌ندی كه‌شتییه‌كه كه له ئۆپه‌راسیۆنێكدا رزگاركران، شه‌وی رابردوو به كاروانێك ئۆتۆمبێل گه‌یه‌نرانه فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك.
فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت كه له رووسیاوه به‌مه‌ستی بردنه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كان گه‌یشتبووه فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك، سه‌رجه‌میانی برده‌وه بۆ ئه‌و وڵاته.
دوێنێ كه‌شتییه‌كی سه‌ربازیی رووسی له‌ئه‌نجامی پێكدادانی له‌گه‌ڵ كه‌شتییه‌كدا كه ئاژه‌ڵی باركردبوو له كه‌ناراوه‌كانی گه‌رووی ئیستانبوڵدا ژێرئاو كه‌وت و سه‌رنشینه‌كانی له‌لایه‌ن ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی توركیاوه رزگاركران.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن