جيهان

سووریا.. رژێمی ئەسەد بەردەوامە لە هێرشەکانی

- رژێمی بەشار ئەسەد لەبەرامبەر بڕیاری "ئاگربەستی مرۆیی" یەک مانگەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، هێرشی کردە سەر غوتەی رۆژهەڵات، ئیدلب و حەما.

Adham Kako, Burak Karacaoğlu  | 25.02.2018 - نوێکردنەوە : 27.02.2018
سووریا.. رژێمی ئەسەد بەردەوامە لە هێرشەکانی

Doğu Guta

غوتەی رۆژهەڵات/ئەنقەرە - AA

رژێمی بەشار ئەسەد لەبەرامبەر بڕیاری "ئاگربەستی مرۆیی" یەک مانگەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، هێرشی کردە سەر غوتەی رۆژهەڵات، ئیدلب و حەما.

بە پێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی ناو بەرگری شارستانیەوە وەرگیراون، سەرەڕای بڕیاری شەوی رابردووی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاگربەستی یەک مانگە، هێزەکانی رژێمی ئەسەد سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردۆتە سەر ناوچەکانی ساوا، مەرج، حەموریە، سەقبا، بەیعەت، کەفەر بەتنا، سیفۆنیە،حەرەستا و دوما لە غوتەی رۆژهەڵات .

لە ناحیەی حەموریە لە ئەنجامی تۆپبارانەکان، بە پێی ئامارەکان ئافرەتێک کوژراوە.

بە پێی زانیارییەکانیی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە ئیدلب و حەما، هێزەکانی رژێمی ئەسەد، بۆردومانی شارۆچکەی جیسر شغوریان کردووە لە ئیدلب، هاوکات بە هاوەن هێرشیان کردۆتە سەر ناوچەی کەفەر زیتا لە شاری حەما.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın