سياسەت, جيهان

سووریا.. رێککەوتن لەسەر گواستنەوەی کەسانی مەدەنی چوار شارۆچکە

نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند کە لایەنەکان رێککەوتوون لەسەر گواستنەوەی کەسانی مەدەنی چوار شارۆچکەی گەمارۆدراو.

Rewa Mahmut Hasan  | 30.03.2017 - نوێکردنەوە : 01.04.2017
سووریا.. رێککەوتن لەسەر گواستنەوەی کەسانی مەدەنی چوار شارۆچکە

New York

نەتەوە یەکگرتووەکان - AA

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە لایەنەکان رێککەوتوون لەسەر گواستنەوەی کەسانی مەدەنی چوار شارۆچکەی گەمارۆدراو.

گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، فەرحان حەق لە لێدوانیدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەدا کە لایەنەکان نامەیان ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە بۆ گواستنەوەی مەدەنیەکان لە شارۆچکەکانی مەدایا و زەبەدانی لە دیمەشق و فوعە و کەفرییا لە ئیدلب.

ناوبراو ئاشکرای کرد کە نەتەوە یەکگرتووەکان لایەنێکی ئەم دانوستان و رێککەوتنە نییە، ئەمە لە کاتێکدا لەو چوار شارۆچکەیەدا زیاتر لە ٦٠ هەزار مەدەنی دەژین و بارودۆخی ئەمنیان جێگەی نیگەرانیە.

حەق، ئاماژەی بەوەدا کە لایەنەکان خوازیارن هاریکاری مرۆیی رەوانەی ناوچەکە بکرێت و رێگە بدرێت بڕۆنە ئەوا شارۆچکانە و یارمەتی رەوانەی ئەو کەسانە بکەن کە ناخوازنن لە ماڵەکانیان دوورکەونەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın