جيهان

سوپای توركیا و ئازه‌ربایجان مانۆڕێكی سه‌ربازیی هاوبه‌شیان ده‌ستپێكرد

Mohammed Baqi Hussein  | 12.06.2017 - نوێکردنەوە : 12.06.2017
سوپای توركیا و ئازه‌ربایجان مانۆڕێكی سه‌ربازیی هاوبه‌شیان ده‌ستپێكرد

Baki

باكو - AA

سوپای توركیا و ئازه‌ربایجان له‌ كۆماری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری نەخجەوان، مانۆڕێكی سه‌ربازیی هاوبه‌شیان ده‌ستپێكرد.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان، له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو وڵاتدا، سوپای توركیا و ئازه‌ربایجان له‌ كۆماری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری نەخجەوان، مانۆڕێكی سه‌ربازیی هاوبه‌شیان ده‌ستپێكردووه‌.

ئامانجی مانۆڕه‌كه‌ به‌شكردنی ئه‌زموونی هه‌ردوو سوپایه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتر و به‌ره‌وپێشبردنی تواناكانیانه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش.

مانۆڕه‌كه‌ تا 16ی حوزه‌یران به‌رده‌وام ده‌بێت.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın