جيهان

سوپای سەنیگال چووە نێو خاکی گامبیاوە

راگەیەندرا کەوا یەکەکانی سوپای سەنیگال، بە مەبەستی سەندنەوەی دەسەڵات لە ئاداما بارۆ سەرۆکی پێشوی گامبیا، چوونە نێو وڵاتەکەوە.

Sangar Hamad Azeez  | 19.01.2017 - نوێکردنەوە : 20.01.2017
سوپای سەنیگال چووە نێو خاکی گامبیاوە

Ankara

داکار - AA

راگەیەندرا کەوا یەکەکانی سوپای سەنیگال، بە مەبەستی سەندنەوەی دەسەڵات لە ئاداما بارۆ سەرۆکی پێشوی گامبیا، چوونە نێو وڵاتەکەوە.

بە گوێرەی روونکردنەوەیەکی گوتەبێژی سوپای سەنیگال، سوپای کۆمەڵەی وڵاتانی ئابووری رۆژئاوای ئەفریقا(ECOWAS)ی سەر بە سەنیگاڵ چووە نێو خاکی گامبیاوە.

لە لێدوانێکی بۆ ئانادۆڵو بەرپرسێکی ( ECOWAS ) کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت گوتی: "سوپاکە لە سنووری سەنیگالەوە چووە خاکی گامبیا و سوپای گامبیاش هیچ کاردانەوەیەکی خراپی نەبوو بەرامبەر بە سوپاکە.

ئەو بەرپرسە ئەوەیشی ئاشکرا کرد کەوا سوپای (ECOWAS) ئاڵای سپییان هەڵکردووە لە کاتی چوونە نێو خاکی گامبیا و لە بەرامبەردا سوپای گامبیا هیج کێشەیەکیان بۆ دروست نەکردوون.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەدا چوونە ژوورەی سوپای ئەو ١٥ وڵاتەی پەسند کرد.

کۆمەڵەی وڵاتانی ئابووری رۆژئاوای ئەفریقا پێشووتر رایانگەیاندبوو کە لە ئەگەری دەستهەڵنەگرتنی ئاداما بارۆ لە دەسەڵاتەکەی، ئەوا دەستێوەردانی سەربازیی ئەنجام دەدەن.

ئەوە لە کاتێکدایە کە کابینەی نوێی حکوومەتی گامبیا هەر ئەمڕۆ سوێندی یاسایی خوارد.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın