جيهان

سویسرا.. بەئامانج گرتنی ئەردۆغان لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی

خۆپیشاندانێک لەلایەن لایەنگرانی پەکەکە، دھکپ-ج و یەپەگە لە پێش بینای پەرلەمانی فیدراڵی سویسرا بە مەبەستی پشتیوانی لە دەنگی نەخێر بۆ گشتپرسی ١٦ی نیسانی تورکیا ئەنجامدرا و تێدا وێنەی ئەردۆغان بە دەمانچەیەک و نووسراوی "ئەردۆغان بکوژن" بەرز کرایەوە.

Abdullah Shukur  | 25.03.2017 - نوێکردنەوە : 26.03.2017
سویسرا.. بەئامانج گرتنی ئەردۆغان لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی

Bern

بێرن - AA

خۆپیشاندانێک لەلایەن لایەنگرانی پەکەکە، دھکپ-ج و یەپەگە لە پێش بینای پەرلەمانی فیدراڵی سویسرا بە مەبەستی پشتیوانی لە دەنگی نەخێر بۆ گشتپرسی ١٦ی نیسانی تورکیا ئەنجامدرا و تێدا وێنەی ئەردۆغان بە دەمانچەیەک و نووسراوی "ئەردۆغان بکوژن" بەرز کرایەوە.

خۆپیشاندانەکە لە گۆڕەپانی پەرلەمان لە پێش بینای پەرلەمانی فیدراڵی سویسرا لە ناوەندی شاری بەرن ئەنجامدرا و لایەنگرانی رێکخراوەکانی تیرۆریستی پەکەکە، دھکپ-ج و یەپەگە بەشداریان کرد.

نزیکەی ٢٥٠ کەس بەشداریان لەو خۆپیشاندانە کرد و ئەوەش بینرا کە پارتی سەوزی سویسرا پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکە کرد.

وتاربێژان بانگھێشتی دەنگی نەخێریان بۆ گشتپرسی ١٦ی نیسان کرد و لەسەر مەنەسەی خۆپیشاندانەکەش وشەی نەخێر بە چەندین زمان نووسرا.

ھاوکات پۆلیسی سویسرا ھیچ ھەڵوێستێکی بەرامبەر ئەو لافیتەیە نەبوو کە ئەردۆغان تێدا کرابووە ئامانج. لافیتەکە بە باکگراوێندێکی رەش وێنەی ئەردۆغان لەگەڵ دەمانچەیەک کە ئاراستەی سەری کرابوو، بەرزکرایەوە و دروشمی "کیل ئەردۆغان" واتە "ئەردۆغان بکوژن" تێدا نووسرابوو.

لە ژێر ریوشوێنی ئەمنی توند خۆپیشاندانەکە ئەنجامدرا و تیمەکانی فریاکەوتنیش لەو شوێنە ئامادەبوون.

ھاوکات لایەنگرانی رێکخراوەکانی تیرۆریستی دروشمیان لە دژی تورکیا و ئەردۆغان گوتەوە.

لایەنگرانی پەکەکە بە ھەڵگرتنی ئاڵای پەکەکە و وێنەی عەبدوڵا ئۆجەلان چەندین دروشمی وەک "تیرۆریست ئەردۆغان" و "ئەردۆغان دیکتاتۆر" لە دژی تورکیا و ئەردۆغان گوتەوە.

-پەکەکە لە لیستی رێکخراوی تیرۆریستی لە سویسرا دا نییە

بەپێچەوانەی یەکێتی ئەورووپا و ئەمریکا، پەکەکە لە لیستی تیرۆری وڵاتی سویسرا بوونی نییە. سەرەڕای ئەمەش لە راپۆرتی ھاوبەشی وەزارەتی بەرگری فیدراڵی و وەزارەتی بەرگری شارستانی و وەزارەتی وەرزشی سویسرا لە ژێر ناونیشانی "ئارامی سویسرا لە ٢٠١٥" پەکەکە وەک گرووپێکی تیرۆریستی و توندڕەو ناوبراوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەلوود چاوشئۆغڵو لە سەردانەکەی بۆ سویسرا لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ داوای رادەستکردنەوەی تیرۆریستانی پەکەکە و دھکپ-جی لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی کردبوو.

چاوشئۆغڵو لە کۆنگرەی رۆژنامەی ھاوبەش لەگەڵ ھاوتا سویسرییەکەی، دیدیار بورخاڵتەر داوای کردبوو ئەوان بەپێی یاسای خۆیان و یاسای نێودەوڵەتی کە سویسرا لەمبارەیەوە نموونەیە، رێوشوێنی پێویست بگیرێتە بەر. گوتیشی: "ئەم تیرۆریستانە رادەستی ئێمە بکەنەوە بۆ ئەوەی سزای خۆیان بکیشن".




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın