جيهان

سیسی سەردانی قوبرسی رومی دەکات

- سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی سبەی دووشەممە بە سەردانێکی دوو رۆژە دەگاتە قوبرسی رومی.

Sarmand Hameed  | 19.11.2017 - نوێکردنەوە : 20.11.2017
سیسی سەردانی قوبرسی رومی دەکات

Al Qahirah

قاهیرە - AA

سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی سبەی دووشەممە بە سەردانێکی دوو رۆژە دەگاتە قوبرسی رومی.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی فەرمی، ئامانج لە سەردانەکەی سیسی بۆ قوبرسی رومی بەشداریکردنیەتی لە لووتکەی سێقۆڵی کە میسر و قوبرسی رومی و یۆنان لەخۆدەگرێت.

تەلەڤیزیۆنی فەرمی میسر بڵاوی کردووەتەوە، ئامانج لە لووتکەکە کە رۆژی سێشەممە کارەکانی دەست پێدەکات بریتیە لە "هاوهەڵوێستی لەپێناو بەهێزکردنی هەماهەنگی لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، بازرگانی، ئاسایش و گەشتوگوزار".

هەروەها لەمیانی لووتکەکەدا تاوتوێی بەهێزکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان لەنێوان هەرسێ وڵاتی بەشداربوو دەکرێت و باس لە بەردەوامی دانوستاکان لەبارەی دۆسیەی غازی سرووشتی و دیارکردنی سنوورە ئاوییەکان دەکرێت.

ئەو لووتکەیەی کە بڕیارە رۆژی سێشەممە کارەکانی دەست پێ دەکات بە پێنجەم لووتکەی هاوشێوە دادەنرێت لەوەتەی عەبدولفەتاح سیسی بووە بە سەرکۆماری میسر لە ساڵی ٢٠١٤.

یەکەمین لووتکەی سێقۆڵی لەنێوان میسر و قوبرسی رومی و یۆنان لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٤ لە قاهیرە بەڕێوەچوو، هەروها دووەم لووتکە لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٥ لەنیکۆسیا و سیێەمین لووتکەش لە مانگی کانوونی دووەمی هەمان ساڵ لە ئەسینا بەڕێوەچوو، هەرەوها قاهیرە لە ساڵی ٢٠١٦ میوانداری چوارەمین لووتکەی سێقۆڵی نێوان میسر و قوبرسی رومی و یۆنانی کرد.

لەمیانی کارەکانی هەرچوار لووتکەی پێشوودا، باس لە بەهێزکردنی پەیوەندییە سێقۆڵییەکان بەتایبەتی لە بواری دۆسیەی غازی سرووشتی و دیارکردنی سنوورە ئاوییەکان کراوە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی میسر ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوی کردووەتەوە، لەمیانی سەردانەکەی سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی بۆ قوبرسی رومی، قاهیرە ١٤ پارچە شوێنەوار لە نیکۆسیا وەردەگرێتەوە کە بەشێوەی نایاسایی لە میسرەوە براون بۆ قوبرسی رومی و لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦ میسر خاوەندارییەتی ئەو پارچە شوێنەوارانەی سەلماندووە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın