جيهان

سەعد حەریری: "لە بڕیاری دەستلەكاركێشانەوەكەم پاشگەزبوومەتەوە"

سەرۆكوەزیرانی لوبنان، سەعد حەریری: "لە بڕیاری دەستلەكاركێشانەوەكەم پاشگەزبوومەتەوە".

Zana Natık Kerem  | 05.12.2017 - نوێکردنەوە : 06.12.2017
سەعد حەریری: "لە بڕیاری دەستلەكاركێشانەوەكەم پاشگەزبوومەتەوە"

Lebanon

بەیروت ــ AA

سەرۆكوەزیرانی لوبنان، سەعد حەریری رایگەیاند كە لە بڕیاری دەستلەكاركێشانەوەکەی پاشگەزبووەتەوە.

لە دوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی لوبنان كە بەسەرۆكایەتی سەركۆماری ئەو وڵاتە، میشێل عەون بەڕێوەچوو، سەعد حەریری لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "لەپێناو پاراستنی پەیوەندییەكانی لوبنان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی، ئێمە پابەندین بە سیاسیەتی دووركەوتنەوە لە ناكۆكی، ململانێ یان شەڕەكان لەگەڵ كاروباری ناوخۆی وڵاتانی عەرەبی".

سەرۆكوەزیرانی لوبنان ئاماژەی بەوەشدا كە لوبنان ئەندامی دامەزرێنەری كۆمكاری عەرەبییە و هەروەها بە پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان پابەندە و گوتیشی: "ئێمە رێز لە پەیماننامەی كۆمكاری عەرەبی دەگرین و پێوەی پابەندین، هەروەها ئێمە پشت بە سەربەخۆی سیاسەتی دەرەوە دەبەستین كە بەرژوەندییە باڵاكانی لوبنان رەچاو دەكات، هەروەها رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەكانیش دەگرین".

سەعد حەریری راشیگەیاند كە حكوومەتەكەی پابەندە بەوەی لە گوتاری سەركۆمار، میشێل عەون دا هاتووە و روونی كردەوە كە هێشتا لوبنان ئاگر لە دەورووبەری لە ناوچەكە هەڵگیرساوە، بەڵام بە یەكگرتووی هەڵوێستی گەلی لوبنان رێگە نادەن ئاگرەكە بەرەو لوبنان پەرەبسەنێت.

سەرۆكوەزیرانی لوبنان جەختی كردەوە كە ئەوان خواستیان پەیوەندییەكانیان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی باشتر بێت و ئاماژەی بەوەشدا كە لە بەرامبەر پاشگەزبوونەوەی لە بڕیاری دەستلەكاركێشانەوەكەی، سوپاسی سەركۆماری وڵاتەكەی، میشێل عەون دەكات.

رۆژی ٤ی مانگی رابردوو لە گوتارێكی تەلەڤیزیۆنیدا کە لە سعوودیە پێشکەشی کردبوو، سەعد حەریری دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆكوەزیرانی لوبنان راگەیاندبوو و هۆكاری بڕیارەكەشی بۆ هەوڵەكانی ئێران بۆ دەستبەسەرداگرتن و سەپاندنی هەژموونی بەسەر لوبنان گەڕاندبووەوە.

دوای زیاتر لە دوو هەفتە لە جێهێشتنی وڵاتەكەی و راگەیاندنی دەستلەكاركێشانەوەی لە سعوودیە، رۆژی شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە ٢٢ی مانگی رابردوو گەڕایەوە بەیروت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın