عێراق به بەهای 22 ملیار دۆلار چه‌كی له ئه‌مریكا كڕیوه
- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: "له ساڵی 2005ه‌وه تا ئێستا، ئه‌مریكا به بەهای 22 ملیار دۆلار چه‌كی بەعێراق فرۆشتووە".
Washington DC
واشنتۆن - AA
- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: "له ساڵی 2005ه‌وه تا ئێستا، ئه‌مریكا به بەهای 22 ملیار دۆلار چه‌كی بەعێراق فرۆشتووە".- به‌پێی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، عێراق له 2016دا، 35 فڕۆكه‌ی جه‌نگیی جۆری F-16 ، 146، تانكی جۆری M1A1، 24، هەلیکۆپتەری جۆری IA407 و نۆ فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگری جۆری C-130ی له ئه‌مریكا كڕیوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له ساڵی 2005ه‌وه تا ئێستا ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی پڕۆگرامی "فرۆشی پێداویستیی سه‌ربازی"دا كه به FMS ناسراوه، به بەهای 22 ملیار دۆلار چه‌كی به‌عێراق فرۆشتووە.
وه‌زاره‌ته‌كه زانیاریی سه‌باره‌ت به 12 ساڵی رابردووی په‌یوه‌ندییه ئه‌منییه‌كانی واشنتۆن و به‌غدا بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، له ساڵی 2005ه‌وه تا ئێستا ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی پڕۆگرامی "فرۆشی پێداویستیی سه‌ربازی"دا كه به FMS ناسراوه، به‌بڕی 22 ملیار دۆلار چه‌كی به‌عێراق فرۆشتووە و تێیدا هاتووه، "عێراق به‌كڕینی پێداویستیی جیاجیای سه‌ربازی له ئه‌مریكا، هه‌ماهه‌نگییه‌كی ئه‌منیی به‌هێزی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دروستكردووه."
- له 2016دا، عێراق 35 فڕۆكه‌ی جه‌نگیی جۆری F-16ی كڕیوه
به‌پێی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، عێراق له 2016دا، 35 فڕۆكه‌ی جه‌نگیی جۆری F-16 ، 146، تانكی جۆری M1A1، 24، هەلیکۆپتەری جۆری IA407 و نۆ فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگری جۆری C-130ی له ئه‌مریكا كڕیوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی هه‌واڵی سه‌ربازیی "Trading Economics" كه له تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوده‌بێته‌وه له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا خه‌رجیی سه‌ربازیی عێراق زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه و به‌جۆرێك خه‌رجیی ساڵانه‌ی سه‌ربازیی عێراق له 2006 بۆ 2010 سێ بۆ چوار ملیار دۆلار بووه، به‌ڵام خه‌رجیی ساڵانه‌ی سه‌ربازی له ساڵانی 2011 بۆ 2013 گه‌یشته شه‌ش بۆ هه‌شت ملیار دۆلار و دوای هاتنی داعش له 2014دا، ئه‌و ژمارانه زیاتریش به‌رزبوونه‌وته‌وه.
عێراق له ساڵی 2014دا، بڕی نۆ ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری بۆ بواری سه‌ربازی ته‌رخانكردووه و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و ژماره‌یه له 2016دا گه‌یشتبێته 13 ملیار دۆلار.
حكوومه‌تی واشنتۆن كه پشتگیریی به‌هێزی عێراق ده‌كات له پاككردنه‌وه‌ی مووسڵ له چه‌كدارانی داعش، به‌ڵێنی به‌عێراق داوه له‌بواری سه‌ربازی و ئابووریدا به‌رده‌وامبێت له هاوكاری و پشتگیرییه‌كانی.