سياسەت, جيهان

عەلی قەرەداغی: "تورکیا رۆڵێکی بەرچاوی هەیە لەناو جیهانی ئیسلامیدا"

ئەمینداری گشتی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسوڵمان، دکتۆرعەلی قەرەداغی لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی راوێژکاریی هاوبەشی رێکخراوی نێودەوڵەتی زانایانی موسوڵمان و یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسوڵمان کە لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو گوتارێکی پێشکەش کرد.

Rewa Mahmut Hasan  | 25.03.2017 - نوێکردنەوە : 26.03.2017
عەلی قەرەداغی: "تورکیا رۆڵێکی بەرچاوی هەیە لەناو جیهانی ئیسلامیدا"

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

ئەمینداری گشتی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسوڵمان، دکتۆرعەلی قەرەداغی لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی راوێژکاریی هاوبەشی رێکخراوی نێودەوڵەتی زانایانی موسوڵمان و یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسوڵمان کە لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە گوتارەکەیدا، عەلی قەرەداغی باسی لە گرنگی رۆڵی تورکیا کرد وەک دەوڵەت لەناو جیهانی ئیسلامیدا بەتایبەت کاتێک دەرگای ئەو وڵاتە بەڕووی لێقەوماواندا کراوەتەوە و بۆتە پارێزەرێکی مافی موسوڵمانان لە هەموو جیهاندا.

لە بەشێکی تری گوتەکانیدا، دکتۆر عەلی قەرەداغی باسی لە کێشە و ئاڵۆزییەکانی ناو جوگرافیای جیهانی ئیسلامی کرد و ئاشکرای کرد کە لە کۆبوونەوەکەدا مشتومڕ لەسەر کێشەکان و چۆنیەتی چارەسەر کردنیان دەکرێت و گوتی: "دەبێت لەسەر رۆڵی زانایانی ئایینی بوەستینەوە لە گەشەپێدانی ئومەتی ئیسلام. بەدرێژایی مێژوو، دوژمنانی ئیسلام، لەڕێگەی دوورخستنەوەی زانایان لە کۆمەڵگەوە هێرشیان ئەنجام داوە. لەم کۆبوونەوەیەدا زانایانی تورکیا و جیهان، کۆدەبنەوە و دواتر بەیاننامەیەک بڵاو دەکەنەوە".

ئەمینداری گشتی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسوڵمان، دکتۆرعەلی قەرەداغی ئاماژەی بەوەدا ئامانجی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسوڵمان پاراستنی ناسنامەی ئیسلامی و دوورخستنەوەی توندوتیژیە لە ناوچەکە و هەڵوێست وەرگرتنە دژبە هەوڵە تێکدەرەکان و توندوتیژیەکان و گوتی: "ئامانجمان پێگەیاندنی زانایانی خێردارە لەناو جیهانی موسوڵماناندا. تورکیا کە ئەمڕۆ لەناو جیهانی ئیسلامیدا رۆڵێکی گرنگ دەگێرێت، دەرگای خۆی بەڕووی لێقەوماواندا کردۆتەوە و لە هەموو گۆشەیەکی ئەم جیهانە مافی موسوڵمانان دەپارێزێت. بۆیە سوپاسی سەرکۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان و حکوومەتی تورکیا دەکەین".





بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın