كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی ده‌ستی پێكرد
- وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو: - ''ئێمە کە قودسی خۆرهەڵات وەک پایتەختی فەڵەستین دەناسین، پێویستە هانی وڵاتانی دیکە بدەین بۆ ئەوەی کە دەوڵەتی فەڵەستین لەسەر بنەمای سنوورەکانی ساڵی ١٩٦٧و پایتەختەکەی قودسی خۆرهەڵات بێت، بناسن''.
Ankara
ئیستانبوڵ - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند ''ئێمە کە قودسی خۆرهەڵات وەک پایتەختی فەڵەستین دەناسین، پێویستە هانی وڵاتانی دیکە بدەین بۆ ئەوەی کە دەوڵەتی فەڵەستین لەسەر بنەمای سنوورەکانی ساڵی ١٩٦٧و پایتەختەکەی قودسی خۆرهەڵات بێت، بناسن''.
كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی له ناوه‌ندی كۆنگره‌ی لوتفی كردار ده‌ستی پێكرد.
دوای خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو له گوته‌یه‌كدا جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌وه كۆبوونه‌ته‌وه، تا به سته‌مه‌كان بڵێن "بوه‌سته".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بڕیاره‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی ئه‌مریكا بۆ ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل له ناخه‌وه ویژدانی مرۆڤایه‌تیی برینداركردووه و رایگه‌یاند، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا ئامانجی شه‌رعیه‌تدانه به داگیركردنی قودس له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه.
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن موسڵمانان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م تابلۆیه‌دا بێده‌نگ بن و گوتی: "به‌ڵام ئێمه هه‌رگیز بێده‌نگ نابین. ئه‌م سته‌مكارییه ئه‌گه‌ری ئاشتی و زه‌مینه‌ی ژیانی هاوبه‌شی له‌ناوبرد. ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مریكا، به لای ئێمه‌وه وه‌ك نه‌بوو وایه".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو بانگه‌وازه‌كه‌ی سه‌ركۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی دووپاتكرده‌وه كه ده‌ڵێت، "وه‌رن با خاوه‌نداریەتی له قودس بكه‌ین كه شوێنی پیرۆزی هه‌ر سێ ئایینه ئاسمانییه‌كه‌یه" و جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا بڕیاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی پێشێلكردووه كه خۆی له‌ژێریدا واژوویكردووه.
وەزیری دەرەوەی تورکیا بە پێویستی زانی دەوڵەتی فەڵەستین لە لایەن سەرجەم وڵاتانی دیکەوە بناسرێنت و گوتی:
''لە پێناو ئەمەشدا پێویستە هەمووان پێکەوە هەوڵبدەین. لە لایەکەوە ئیسرائیل هەیە کە بە بڕیاری نەتەوەیەکگرتووەکان ئەوە جێگیرکراوە کە داگیرکارە و لە لایەکی دیکەشەوە فەلەستین هەیە کە داگیرکراوە و ئەو داگیرکردنەش لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە دانی پێدا نراوە، جگە لەوەش رۆژ لەدوای رۆژ خاکی زیاتریان لێ زەوت دەکرێت. لەو خاڵەی کە ئێستا تیایداین، ناکرێت ناساندنی دەوڵەتی فەڵەستین بە پرۆسەی ئاشتییەوە ببەستینەوە، ئیتر پێویستە ناساندنە جێبەجێ بکرێت. ئێمە کە قودسی خۆرهەڵات وەک پایتەختی فەڵەستین دەناسین، پێویستە هانی وڵاتانی دیکە بدەین بۆ ئەوەی کە دەوڵەتی فەڵەستین لەسەر بنەمای سنوورەکانی ساڵی ١٩٦٧و پایتەختەکەی قودسی خۆرهەڵات بێت، بناسن''.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو لەوبارەیەوە جەختی لەوەکردەوە کە یەکێتیی و پێکەوەیی فەڵەستینییەکان گرنگییەکی ئێجگار زۆری هەیە و لەو خەباتەدا لە یاساکان دەرناچن و رێگە بە ئاژاوەگێڕیی نادەن.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو باسی لە گرنگیی پشتیوانیی و هاوکاریی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامیی و دامەزراوەکانی دیکە لەوبارەیەوە کرد و رایگەیاند ''هەرگیز رێگە نادەین دەست بۆ پیرۆزیی و پێگەی مێژوویی قودس ببرێت''.
ئاشکراشی کرد ئەو لووتکەیەی ئەمڕۆ ئەنجامدەدرێت نیشانەی سووربوونی ئوممەتی ئیسلامە لەسەر خەبات.