كۆسۆڤۆ.. هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی شاره‌وانی
- به مه‌به‌ستی دیاریكردنی سه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی، دەنگدەرانی كۆسۆڤۆ چوونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
Kosova
پریشتینا - AA
به مه‌به‌ستی دیاریكردنی سه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی، دەنگدەرانی كۆسۆڤۆ چوونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
پرۆسەی ده‌نگدان كاتژمێر 08:00 به كاتی هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد. یەک ملیۆن و 890 هه‌زار و 952 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و دوو هه‌زار و 505 سندوق دانراون، ده‌نگدانه‌كه‌ش تا كاتژمێر 20:00 به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، 25 كاندیدی سه‌ربه‌خۆ به‌شدارن له‌گه‌ڵ 35 پارتی سیاسیی، هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانێك و حه‌وت هه‌زار و 100 كه‌س كێبڕكێ ده‌كه‌ن تیایدا.
له‌و وڵاته‌دا كه چوار ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی ئه‌نجام ده‌درێت ده‌نگده‌ران 38 سه‌رۆكی شاره‌وانی و ئه‌ندامانی شاره‌وانی هه‌ڵده‌بژێرن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن