جيهان

لیبیا.. رزگاركردنی ١٢٠ كۆچبەری نایاسایی

- هێزی دەریاوانی لیبیا، ١٢٠ كۆچبەری نایاسایی لە كەناراوەكانی رۆژئاوای ئەو وڵاتە رزگار كرد.

Zana Natık Kerem  | 20.02.2018 - نوێکردنەوە : 21.02.2018
لیبیا.. رزگاركردنی ١٢٠ كۆچبەری نایاسایی

Libyan

تەرابلوس ــ AA

دەریاوانی لیبیا سەر بە حكوومەتی ویفاقی نیشتمانی رایگەیاند كە هێزەكانیان، ١٢٠ كۆچبەری نایاساییان لە كەناراوەكانی باكووری رۆژئاوای شاری تەرابلوسی پایتەخت رزگاركردووە.

لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەفسەر لە هێزەی دەریاوانی لیبیا لە تەرابلوس، عەقید ئەشرەف بەدری گوتی: "ئەو ١٢٠ كۆچبەرە لە لایەن هێزەكانیانەوە لە كەناراوەكانی شاری زاویە باكووری رۆژئاوای تەرابلوسی پایتەخت رزگاركراون".

ئەشرەف بەدری راشیگەیاندووە كە ١٢٠ كۆچبەرە نایاسایەكە، هەڵگری رەگەزنامەی ژمارەیەك وڵاتی ئەفریقان.

ناوبراو ئەوەشی ئاشكرا كرد كە كۆچبەرە نایاساییەكان، رادەستی دەزگای بەرنگاربوونەوەی كۆچی نایاسایی كراون.

دوێنێ‌ دووشەممە، دەریاوانی لیبیا رایانگەیاندبوو كە هێزەكانیان ٣٢٤ كۆچبەری نایاساییان لە كەناراوەكانی شاری زەوارە باكووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە رزگار كردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın