جيهان

لێدوانی بەشار ئەسەد لەبارەی کۆبوونەوەکانی ئاستانا

سەرۆکی سووریا، بەشار ئەسەد رایگەیاند کە کاری لەپێشینەی کۆبوونەوەکانی ئاستانای کازاخستان لەسەر پرسی سووریا بریتی دەبێت لە دەستبەرکردنی ئاگربەست.

Rewa Mahmut Hasan  | 20.01.2017 - نوێکردنەوە : 22.01.2017
لێدوانی بەشار ئەسەد لەبارەی کۆبوونەوەکانی ئاستانا

ئەنقەرە

سەرۆکی سووریا، بەشار ئەسەد رایگەیاند کە کاری لەپێشینەی کۆبوونەوەکانی ئاستانای کازاخستان لەسەر پرسی سووریا بریتی دەبێت لە دەستبەرکردنی ئاگربەست.

ئەسەد لەبارەی کۆبوونەوەکانی ئاستانا کە بڕیارە لە ٢٣ ی ئەم مانگەدا ببەسترێت، لێدوانیبۆ کەناڵی TBS ی ژاپۆنی داوە.

ئەسەد رایگەیاندووە: "کۆبوونەوەکانی ئاستانا دەبێتە ئومێدێک بۆ قسە کردنمان لەسەر هەموو شتێک لە نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا. لەو بڕوایەدام کە کاری لەپێشینەی بریتی دەبێت لە دەستەبەرکردنی ئاگربەستێکی سەرتاسەری و هەمیشەیی".

لەبەرامبەر پرسیاری ئەوەی ئەگەر لە کۆبوونەوەکانی ئاستانادا باس لە پێکهێنانی حکوومەتی کاتیی بکرێت، کاردانەوەی چی دەبێت، ئەسەد ئاماژەی بەوەدا کە "لە دەستووردا برگەیەک نییە باس لە دەستەواژەی حکوومەتی کاتیی بکات. لەبڕی ئەوە دەکرێت باس لە حکوومەتێکی هاوپەیمانی نیشتیمانی بکرێت کە نوێنەرایەتی سەرجەم لایەنەکان بکات .لەدوای پێکهێنانی حکوومەتێکی لەو چەشنە دەکرێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەنجام بدرێت".

لەوەڵامی پرسیاری ئەوەی 'ئایا بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی، ئامادەی دەستلەکاربکێشیتەوە' ئەسەد دووپاتی کردەوە کە ئەو پرسە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن و وڵاتانی تردا باس ناکات.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın