توركيا, جيهان

لێدوانی جۆزیف ڤۆتێل لەبارەی "عەفرین"

- فەرماندەی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا، جۆزیف ڤۆتێل: "عەفرین ناوچەیەکی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەوان نییە" و "تورکیا لە بارەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە بۆ عەفرین زانیاری پێداون".

Hakan Çopur, Kasım İleri, Ramal Abdullah Mahmood  | 21.01.2018 - نوێکردنەوە : 22.01.2018
لێدوانی جۆزیف ڤۆتێل لەبارەی "عەفرین"

Washington DC

واشنتۆن - AA

فەرماندەی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا، جۆزیف ڤۆتێل رایگەیاند "عەفرین ناوچەیەکی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەوان نییە" و "تورکیا لە بارەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە بۆ عەفرین زانیاری پێداون".

ڤۆتێل لە کاتێکدا گەشتەکەی بۆ ناوچەی ئەرکەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکرد لە ناو فڕۆکەدا لەبارەی ئۆپەراسیۆنی عەفرینەوە لێدوانی دا.

جۆزیف ڤۆتێل لە بارەی دەستیپێکردنی ئۆپەراسیۆنی عەفرین دوێنێ رایگەیاند کە لەلایەن تورکیاوە زانیارییان پێدراوە و عەفرین ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەوان نییە. گوتی: "سەرچاوە سەربازییەکانمان سەرنجیان بە روونی بۆ سەر ئەو ناوچەیە (عەفرین) راناکێشن".

ڤۆتێل رایگەیاند کە ئەوان نازانن تورکیا نیازی چییە، بەڵام نیگەرانن لەوەی ئەم ئۆپەراسیۆنە کاریگەری بکاتە سەر بەرەنگاربوونەوەی داعش، گوتیشی: "لە سووریا بەرەنگاربوونەوەی داعش بەردەوامە. هێشتا سەرمەشقی کارەکانمان ئەمەیە. بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو شوێنانەی ئەوان دەستیان بەسەرداگرتووە بەردەوام دەبین لەکارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانمان".

فەرماندە ئەمریکییەکە لە کۆتایی قسەکانیشیدا رایگەیاند کە بەرپرسانی تورکیا باسی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنیان بۆ منبج نەکردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın