جيهان

لێدوانی ماکرۆن لەبارەی سووریاوە

- سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن: "پێویستە ئەسەد لەبەردەم گەلەکەی خۆی و یاسا نێودەوڵەتییەکاندا سەبارەت بەو تاوانانەی ئەنجامیداوە، لێپرسینەوەی لێبکرێت".

Muhammet Ali Kemal  | 18.12.2017 - نوێکردنەوە : 18.12.2017
لێدوانی ماکرۆن لەبارەی سووریاوە

Ile-de-France

پاریس - AA

سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە جەنگی سووریا تا کۆتایی مانگی شوبات کۆتایی دێت، ئاماژەی بەوەشکرد بەشار ئەسەد و نوێنەرانی لە قۆناغی راگوزەردا بە موخاتەب وەردەگیرێن، بەڵام دواتر پێویستە ئەسەد لەبەردەم گەلەکەی خۆی و یاسا نێودەوڵەتییەکاندا سەبارەت بەو تاوانانەی ئەنجامیداوە، لێپرسینەوەی لێبکرێت.

ئیمانوێل ماکرۆن لە میانی بەشدارییکردنی لە بەرنامەیەکی تایبەتی کەناڵی فڕانس ٢، وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەست بە بابەتەکانی رۆژەڤی دایەوە.

سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن کە لەوەتی دەسەڵاتی گرتووەتە دەست دووەم جارە لە کەناڵی نیشتمانیی وڵاتەکەی دەردەکەوێت، ئاماژەی بەوەکرد پێویستە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی سەرکردایەتییەکی نوێ پێکبهێنرێت.

لە میانی بەرنامەکەدا، ئیمانوێل ماکرۆن باسی لە پێشهاتەکانی سووریا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کرد و رایگەیاند ''ئەو جەنگەی لە سووریا هەیە تا کۆتایی مانگی شوبات سەرکەوتنی تیادا بەدەست دەهێنرێت، بەشار ئەسەد لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە و پەیوەندییەکان لەگەڵ خۆی و نوێنەرانیدا بەردەوام دەبن''.

سەرکۆماری فەڕەنسا جەختی لەوەکردەوە کە بوونی ئەسەد بە هۆی ئەوەی پارێزگاریی لێکردنی لە لایەن رووسیا و ئێرانەوە کە لەو وڵاتانەن جەنگەکەیان بردووەتەوە، درێژەی دەبێت و رایگەیاند ''بەشار ئەسەد دوژمنی گەلی سووریایە و دوژمنی منیش و داعشە''.

ئیمانوێل ماکرۆن تیشکی خستەسەر ئەوەی ئەسەد لەبەردەم گەلەکەی خۆی و یاسا نێودەوڵەتییەکاندا سەبارەت بەو تاوانانەی ئەنجامیداوە، لێپرسینەوەی لێدەکرێت و رایگەیاند ''لەو پرۆسەیەی کە فەڕەنسا چاوەڕێیە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا ئەولەوییەت وەربگرێت، لایەنگرانی بەشار بوونیان دەبێت، بەڵام لەپاڵ ئەواندا هیوادارم سەرجەم نوێنەران بەتایبەت ئۆپۆزسیۆنی سووریا ببینم. هەموو ئەوانەش کە نەک ئەوانەی بە هۆی داعشەوە بەڵکو ئەوانەی بە هۆی ئەسەد و نیگەرانییە ئەمنییەکانەوە وڵاتیان جێهێشتووە''.

هەفتەی رابردوو سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو سوپای وڵاتەکەی کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکانی سووریا لەچوارچێوەی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتییدا کە لە ئەیلوولی ٢٠١٥ەوە بەردەوامە، دەهێنێت.

هاوکات وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە لێدوانێکدا، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بڵاوی کردەوە سووریا لە داعش پاککراوەتەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın