سياسەت, جيهان

لێدوانی ناتانیاهۆ لەبارەی ئێران

- سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ، بەپێویستی دەزانێت کە ئێران، ئیسرائیل بە پێداگیرییەکانی تاقی نەکاتەوە.

Cüneyt Karadağ, Ramal Abdullah Mahmood  | 18.02.2018 - نوێکردنەوە : 25.02.2018
لێدوانی ناتانیاهۆ لەبارەی ئێران

Berlin

میونخ - AA

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ، بەپێویستی دەزانێت کە ئێران، ئیسرائیل بە پێداگیرییەکانی تاقی نەکاتەوە.

ناتانیاهۆ لە میانی ٥٤ـەمین کۆنفڕانسی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە میونخ، رەخنەی لە ئێران گرت.

ناتانیاهۆ کە یەکەمجارە بەشداری لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی میونخ دەکات، پارچەیەک لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی ئێرانی نیشاندا کە ئیسرائیل خستبوویە خوارەوە و گوتی: "ئێران با ئیسرائیل بە پێداگرییەکانی تاقی نەکاتەوە".

ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوە دا، کە ئامانجی ئێران، لە نێوبردنی دەوڵەتی جولەکەیە و دەیەوێت لە رێگەی پشتگیریکردنی تیرۆر هەژموونی خۆی زیاد بکات، گوتی: "ئێستا ئێران گەورەترین هەڕەشەیە لە سەر جیهان".

ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوە دا، کە وڵاتەکەی هێڵی سووری هەیە و، بە پێویستی زانی ئەمانە تاقینەکرێنەوە و لە ئەگەری زیانگەیاندنی ئێران بە ئیسرائیل ئەوانیش دەست وەردەدەنە ناو کاروباری ناوخۆی ئێران.

ناتانیاهۆ، وەزیری دەرەوەی ئێران جەواد زەریفی، بە "کەسێک کە درۆی خۆش دەکات" وەسف کرد و سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا، لە ئەگەری رێگەدان بە هاتنی سوپای ئێران لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە بۆ سووریا، ئەوا پێگەی خۆیان دەگۆڕن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın