جيهان

لێدوانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی سووریا

- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن لەبارەی سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر سووریا رایگەیاند کە بەردەوام دەبن لە بەیەکەوە کارکردن لەگەڵ تورکیا و لە نیگەرانییەکانی تورکیا تێدەگەن.

Muhammed Bilal Kenasari, 1 23, Ramal Abdullah Mahmood  | 18.01.2018 - نوێکردنەوە : 19.01.2018
لێدوانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی سووریا

Washington DC

واشنتۆن – AA

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن لەبارەی سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر سووریا رایگەیاند کە بەردەوام دەبن لە بەیەکەوە کارکردن لەگەڵ تورکیا و لە نیگەرانییەکانی تورکیا تێدەگەن لەبارەی پەکەکە و گوتی: "دەبێت هەموو رێکخستنە کاتییەکان رادەستی خاوەنی راستەقینەیان بکرێنەوە و هەڕەشە نەکرێتە سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ".

رێکس تیلەرسن لە پەیمانگای هووڤەری زانکۆی ستاندفۆرد لەبارەی هەنگاوەکانی ئەمریکا لە سووریا دوا.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئاگایان لە ھاوکارییە مرۆییەکانی تورکیا لە سووریا ھەیە و لە داھاتووی سووریادا پێویستیان بە تورکیا ھەیە و گوتی: "ئاگاداری هاوکارییە مرۆییەکان و چالاکییە سەربازییەکانی تورکیاین بۆ لەناوبردنی داعش. هاوکاری ملیۆنەها پەنابەری سووری کردووە و پشتیوان بووە بۆ هێنانەدی سەقامگیری لەو ناوچانەی لە دەست داعش رزگار کراون".

رێکس تیلەرسن تیشکی خستە سەر ئەوەی کە بەردەوام دەبن لە کارکردن لەگەڵ تورکیا لە سووریا و رایگەیاند "نیگەرانییەکانی تورکیا لەبارەی پەکەکە لەبەرچاو دەگرین".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن جەختی لە سەرکەوتنەکانی هەسەدە بە سەرکردایەتی پەیەدە بەسەر داعشدا کردەوە و گوتی: "بەڵام ئەو سەرکەوتنانەی لە گۆڕەپانی جەنگدا لە باکووری رۆژهەڵات بەدەست هاتوون بە واتای ئەوە نایەت کێشەکانیان لەگەڵ ئیدارەی خۆجێیدا چارەسەر بووبن".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا رێکس تیلەرسن گوتی: "دەبێت بە پشتیوانی نێودەوڵەتی لە رێکخستنە کاتییە سیاسییە خۆجێیەکان ماف بدرێت بە هەموو گرووپ و پێکهاتە ئایینییەکان کە پشتیوانی پڕۆسەی سیاسی راگوزەری بەرفراوان دەکەن لە سووریا. دەبێت هەموو رێکخستنە کاتییەکان رادەستی خاوەنی راستەقینەیان بکرێنەوە و هەڕەشە نەکرێتە سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ. بە هەمان شێوە دەبێ دەنگی سوورییەکانی ئەو ناوچەیە گوێی بۆ بگیرێت لە جنێڤ و مشتومڕە بەرفراوانەکان لەبارەی ئاییندەی سووریا. لەم خاڵەدا ئەمریکا لە نیگەرانییەکانی تورکیای هاوپەیمانی لە ناتۆ تێدەگات و تا دوا رادە بە هەند وەریان دەگرێت".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا کە تاکو داعش بە تەواوی لەناونەچێت، بەردەوامی بە بوونی سەربازی خۆیان دەدەن لە سووریا و گوتی: "ئەو هەڵەیەی لە ٢٠١١ لە عێراق کردمان، دووبارەی ناکەینەوە".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın