جيهان

لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی تایبەت بە رووسیا لە ئەمریکا

- لیژنەی هەواڵگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، رەزامەندی نیشان دا لەسەر بڵاوکردنەوەی راپۆرتی نهێنی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی دۆسیەی رووسیاوە.

Muhammed Bilal Kenasari  | 25.02.2018 - نوێکردنەوە : 26.02.2018
لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی تایبەت بە رووسیا لە ئەمریکا

Washington DC

واشنتۆن - AA

لیژنەی هەواڵگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، رەزامەندی نیشان دا لەسەر بڵاوکردنەوەی راپۆرتی نهێنی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی دۆسیەی رووسیاوە.

ئەمە لەکاتێدایە کە کۆمارییەکان، دۆسیەی لێکۆڵینەوەی ترەمپ کە لە لایەن ئێف بی ئای و وەزارەتی دادی ئەو وڵاتەوە بەڕێوەدەچێت بە دەرچوون لەو سنوورانە وەسف دەکەن کە بەو دەزگایانە دراوە، لەبەرامبەردا دیموکراتەکان بەڵگەیەکیان ئامادە کردووە و ئاشکرایان کردووە کە دەکرێت بۆ رای گشتی بڵاوبکرێنەوە.

راوێژکاری کۆشکی سپی، مۆن ماک گان نامەیەکی ئاراستەی کۆمیتەکە کردووە و ئاماژەی بەوەداوە کە ئەو بەڵگە نهێنییەی دیموکراتەکان دەینووسن، ئامادە نییە بۆ بڵاوکردنەوە و دەڵێت، سەرۆک پشتگیری دەکات لە بڵاوکردنەوەی بەڵگەکە، بەڵام هاوکات چەند مەترسییەکیشی هەیە کە پەیوەستن بە بەرژەوەندی ئاسایشی نیشتیمانی و هێزە ئەمنییەکان.

پێشتر لەسەر دۆسیەی رووسیا کە لە لایەن لیژنەی هەواڵگری ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکاوە بەڕێوەچووە، راوێژکاری پێشووی ترەمپ بۆ کاروباری دەرەوە، کارتەر پاگ لەچوارچێوەی چالاکی سیخوڕیدا بەوە تۆمەتبار کرابوو کە قۆناغەکەی بەهەڵە بەڕێوەبردووە و دەسەڵاتەکانی خراپ بەکارهێناوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın