جيهان

لە ئاکامی تۆپبارانی پەیەدە/پەکەکە لە عەفرینەوە بۆ عەزاز ١٢ کەس بریندار بوون

- رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە لە عەفرینەوە لە رێگای تۆپ ئاراستەکردن هێرشی کردە سەر دوو نەخۆشخانەی شارۆچکەی عەزاز نزیک سنووری تورکیا، و لە ئاکامی ئەو هێرشەدا ١٢ کەس بریندار بوون.

Ömer Koparan, 1 23  | 19.01.2018 - نوێکردنەوە : 20.01.2018
لە ئاکامی تۆپبارانی پەیەدە/پەکەکە لە عەفرینەوە بۆ عەزاز ١٢ کەس بریندار بوون

Azez

عەزاز – AA

رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە لە عەفرینەوە لە رێگای تۆپ ئاراستەکردن هێرشی کردە سەر دوو نەخۆشخانەی شارۆچکەی عەزاز نزیک سنووری تورکیا، و لە ئاکامی ئەو هێرشەدا ١٢ کەس بریندار بوون.

دەوروبەری کاتژمێر ٠١:٠٠ پەیەدە/پەکەکە نەخۆشخانەیەکی دەروونی و نەخۆشخانەیەکی لەدایکبوونی لە شارۆچکەی عەزازی سەر بە پارێزگای حەلەب تۆپباران کرد.

بەپرسانی نەخۆشخانە دەروونییەکە بە ئاژانسی ئانادۆڵویان راگەیاند، بەپێی زانیارییە بەراییەکان ١٢ نەخۆشی دەروونی برینداربوون کە برینی چواریان سەختە. برینداران گوێزراونەتەوە نەخۆشخانەکانی دیکە. زیانێکی زۆریش بەر تەلاری نەخۆشخانەکە کەوتووە کە ٤٠٠ نەخۆش لەوێ چارەسەری پزیشکیان وەردەگرت.

هاوکات پەیەدە/پەکەکە نەخۆشخانەیەکی لەدایکبوونیشی کردە ئامانج. بەڵام تۆپەکە لە نزیک نەخۆشخانەکە کەوتەوە و ئەو هێرشە هیچ کوژراو و بریندارێکی لێ نەکەوتووەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın