لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا 56 تیرۆریستی داعش کوژران
لە 184ەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه لە باکووری سووریا بەردەوامە، 104 پێگەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ئاسمان و زەوییەوە کرانە ئامانج و، 56 تیرۆریستی رێکخراوەکە کوژران.
Ankara
لە 184ەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه لە باکووری سووریا بەردەوامە، 104 پێگەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ئاسمان و زەوییەوە کرانە ئامانج و، 56 تیرۆریستی رێکخراوەکە کوژران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی کە له‌لایه‌ن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوه بڵاوکراونه‌ته‌وه، ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات که له 24ی ئابی 2016ەوە به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌ی رێکخراوه تیرۆریستییه‌کان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئاسایشی سنوور له باکووری سووریا ده‌ستی پێکردووه، درێژه‌ی هه‌یه.
لە 184ەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنه‌كه‌دا، گرووپه‌كانی هێزی ئه‌ركی تایبه‌ت كه لە چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا پێکهاتوون، به‌پشتیوانی بۆردومانی چڕی ئاسمانیی و زه‌مینی، به‌رده‌وامن له‌سه‌ر پاککردنەوەی ئەو رێژە بەرچاوەی شارۆچکەی ئەلباب لە چەکدارانی داعش کە کۆنترۆڵکراوەتەوە.
لە چواڕچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، تۆپخانەکانی سەربە فەرماندەیی هێزە وشکانییەکانی تورکیا، 90 پێگەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان بۆردومان کرد کە شوێنی حەوانەوە و پێگەی بەرگریی رێكخراوه‌كه‌یان له‌نێودابوو.
هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانیی تورکیا هێرشیان بۆسه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له ئه‌لباب ئه‌نجامدا و، 14 ئامانجی رێکخراوەکەیان خاپوور كرد كه ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویشیان له‌نێودابوو.
لەسەرجەم هێرشەکاندا 56 تیرۆریستی داعش کوژران.