جيهان

لە خۆپیشاندانەکانی فەڵەستیندا ١٢٤ کەس برینداربوون

خۆپیشاندان لە کەناری رۆژئاوا بەردەوامە و لە ئاکامی رووبەڕووبوونەوە​ی ھێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل و خۆپیشاندەران لەسەر سنووری غەززە و کەرتی رۆژئاواو غەززە، ١٢٤ کەس بریندار بوون.

Turgut Alp Boyraz, Rewa Mahmut Hasan  | 13.12.2017 - نوێکردنەوە : 13.12.2017
لە خۆپیشاندانەکانی فەڵەستیندا ١٢٤ کەس برینداربوون

Quds

قودس - AA

لە دوای بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بە ناساندنی شاری قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس، پێنج رۆژە خۆپیشاندان لە کەناری رۆژئاوا بەردەوامە و لە ئاکامی رووبەڕووبوونەوەی ھێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل و خۆپیشاندەران لەسەر سنووری غەززەو کەرتی رۆژئاواو غەززە، ١٢٤ کەس بریندار بوون.

بەپێی راگەیەندراوی مانگی سووری فەڵەستین لە رووداوەکانی رۆژی رابردووی غەززە و قودس و کەرتی رۆژئاوادا، ١٢٤ فەڵەستینی بریندار بوون.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەو دەکرێت کە هێزەکانی ئیسرائیل گازی فرمێسکڕێژ و گوللـەی پلاستیکیان بەکارهێناوە دژ بە خۆپیشاندەران و بەهۆیەوە لە سنووری غەززە ٢٨ کەس و لە قودس و کەرتی رۆژئاواو چەندین ناوچەی جیاجیا ٩٦ هاووڵاتی فەڵەستینی بریندار بوون.

ماوەیەک لەمەوپێش سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بڕیاری ژمارەی ٤٧٨ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ساڵی ١٩٨٠ کە دانی بە راگەیاندنی قودسی رۆژهەڵات وەک پایتەختی ئیسرائیل دا نەنا، پێشێل کرد و قودسی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند و گوتی: "کاتی ئەوە هاتووە بە فەرمی دان بە قودس دابنێین وەک پایتەختی ئیسرائیل".

هەروەها ترەمپ راگەیاند کە وەزارەتی دەرەوەی راسپاردووە بۆ دەستکردن بە ئامادەکارییەکان​ی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە شاری تەلئەبیبەوە بۆ قودس.

ئیسرائیل لە 5ی حوزەیرانی ١٩٦٧ەوە قودسی رۆژهەڵاتی داگیرکردووە. لە ساڵی ١٩٨٠وە تاکلایەنە بەشی رۆژهەڵات و رۆژئاوای شارەکەی وەک "پایتەختی یەکگرتوو" راگەیاندبوو.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە پەسەندکردنی بڕیاری ژمارە ٤٧٨ لە ساڵی ١٩٨٠ راگەیاندنی قودسی بە پایتەختی ئسرائیل، رەتکردەوە.

بە پێی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە ئەمریکاشەوە دان بەوە دادەنێن کە قودسی رۆژهەڵات لە ژێر داگیرکاریدایە.

سەرجەم ئەو وڵاتانەی دان بە ئیدارەی ئیسرائیل دادەنێن باڵیۆزخانەکانیا​ن لە تەلئەبیبە و هیچ وڵاتێک دان بەوە دانانێت قودس یان بەشی رۆژهەڵات یان رۆژئاوای شارەکە پایتەختی ئیسرائیل بن.

دوای ئەمە هاووڵاتیانی فەڵەستین لە کەرتی رۆژئاواو سنوورەکانی غەززەو قودسی رۆژهەڵات خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın