"لە سەردەمی ئۆباما قورس بوو لە سەردەمی ترەمپ مەحاڵە"
پیتەر چەیس: ''ئەورووپا پێی وابوو دانوستانی بازرگانییکردن لەگەڵ ئەمریکادا لە سەردەمی ئۆبامادا کارێکی قورسە، بەڵام لە ئێستادا لە سەردەمی سەرۆکایەتی ترەمپدا، پێی وایە بازرگانییکردن لەگەڵ ئەو وڵاتەدا شتێکی لە مەحاڵ گەڕاوەتەوە''.
Brussels Hoofdstedelijk Gewest
بڕۆکسل- AA
شارەزای دامەزراوەی هزریی بەناوبانگی ئەورووپی German Marshall Fund، پیتەر چەیس رایگەیاند، سیاسەتە بازرگانییەکانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ وڵاتانی دیکەی زۆرتر لە یەکێتیی ئەورووپا نزیک کردووەتەوە و گوتی: ''ئەورووپا پێی وابوو دانوستانی بازرگانییکردن لەگەڵ ئەمریکادا لە سەردەمی ئۆبامادا کارێکی قورسە، بەڵام لە ئێستادا لە سەردەمی سەرۆکایەتی ترەمپدا، پێی وایە بازرگانییکردن لەگەڵ ئەو وڵاتەدا شتێکی لە مەحاڵ گەڕاوەتەوە''.
پیتەر چەیس لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ بە هۆی کورتهێنانی بازرگانی وڵاتەکەیەوە پێی وایە سەرجەم ئەو رێککەوتننامە بازرگانییانەی لەماوەی سەرۆکایەتیی سەرۆکەکانی پێشوودا واژووکراون لە ئەنجامی ''دانوستانی توند''ی پێویستدا نەبوون، هەربۆیە هەموویان رێککەوتننامەی ''خراپ''ن.
شارەزای دامەزراوەی هزریی بەناوبانگی ئەورووپی German Marshall Fund، پیتەر چەیس باسی لەوەکرد ترەمپ بۆچوونی وایە کە ئەمریکا پێویستە گرنگیی زیاتر بە بازرگانی دەرەکی بدات و گوتی: ''من تووشی ئاستەنگ دەبم لەوەی باوەڕ بکەم کە بەهێزترین وڵاتی جیهان وەک قوربانی هەڵبسەنگێنرێت. ترەمپ بەهای ئەخلاقی دەداتە چەمکێکی بواری ژمێریاری''.
پیتەر چەیس جەختی لەوەکردەوە، دەکرێت کورتهێنانی کاروبارە هەنووکەییەکان (جارییەکان) هەڵسەنگاندنی ئەرێنییان بۆ بکرێت و ئەمریکا لە هەریەک لە سێکتەرەکانی کشتوکاڵ و خزمەتگوزارییدا زیادەی هەیە و تەنها لە بواری بەرهەمهێنانی بازرگانییدا کورتی هێناوە.
شارەزای دامەزراوەی هزریی بەناوبانگی ئەورووپی German Marshall Fund ئاماژەی بەوە دا، بۆچوونی ترەمپ لەبارەی دادوەرانە هەڵسوکەوتنەکردن لەگەڵ بازرگانی دەرەوە بۆ ئەمریکا ژیرانە نەبووە و پێی وایە "باری سەرنج خستە سەر ئەوەی کە رەخنەکانی ترەمپ تەنها لەسەر کورتهێنانی بازرگانی دەرەوەن بە واتایەکی گشتیی لە رووی شرۆڤەکردنەوە هەڵەیە".
پیتەر چەیس تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئیداری ترەمپ لە دەستبەکاربوونییەوە دەستی کردووە بە جێبەجیکردنی ٣٨ ئەنتی دامپینگی نوێ و وەک یەک کاریشی دەرچوونی بووە لە هاوپشکی ترانزی زەریای مەنگ و گوتی: "ئیدارەی ئێستا پێی وایە ئیدارەکانی پێشوو دانوستانیان بۆ رێککەوتن لەسەر بازرگانیی باش نەکردووە و دەیەوێت جارێکی دیکە دانوستانیان لەسەر بکات".
شارەزای دامەزراوەی هزریی بەناوبانگی ئەورووپی German Marshall Fund، پیتەر چەیس سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە یەکێتیی ئەورووپا وەک ستراتیجی بازرگانی رەخنەی لە ئیدارەی ئەمریکا نەگرتووە وگوتی: "بەڵام ئەورووپا پێی وایە کە رێککەوتن لەسەر دانوستانە بازرگانییەکان کە لە سەردەمی ئۆباما قورس بووە و لە سەردەمی ترەمپدا بۆتە مەحاڵ".
پیتەرچه‌یس باسی له‌وه كرد كه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌ست به دانوستانه‌كانی رێككه‌وتنی ئه‌و بازرگانییه‌ش بكرێت ئه‌وا ئه‌و كۆمسیۆنه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه ئیستا هه‌یه ناتوانێت له ماوه‌ی ئه‌ركه‌كه‌یدا ته‌واویی بكات، له‌به‌رئه‌وه ئه‌مریكا به‌هه‌ستكردن به‌وه‌ی له‌و دانوستانه‌دا یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به هۆكاری ته‌كتیكی و سیاسیی ئه‌و دۆخه وه‌ك توخمێكی مامه‌ڵه‌كردن به‌كارده‌هێنێت بڕیاری چاوه‌ڕوانی هاوبه‌شی بازرگانیی و وه‌به‌رهێنانی ئه‌تڵه‌نتی ده‌ركرد.
شارەزای دامەزراوەی هزریی بەناوبانگی ئەورووپی German Marshall Fund، پیتەر چەیس ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دانوستانی رێككه‌وتنی بازرگانی نوێی له‌گه‌ڵ ژاپۆن و مه‌كسیكدا كردووه، پلانی هه‌یه رێككه‌وتنی هاوشێوه‌ش له‌گه‌ڵ ئوستڕالیا و نیوزلاند بكات، هه‌روه‌ها له‌به‌ر گرنگیدانی پێویستی حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ به هاوبه‌شی زه‌ریای هێمن وڵاتانی وه‌ك مه‌كسیك و ژاپۆن بۆ خۆپاراستن له واشنتۆن له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا نزیكبوونه‌ته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌ورووپا چاوه‌ڕوانه ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی گونجاو هه‌ڵسوكه‌وت بكات به رێساكانی رێكخراوی بازرگانی جیهانی و گوتی: "ئه‌ورووپا هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و بوارانه ده‌دات كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هاریكاریان له‌سه‌ر بكات. یه‌كێك له‌و بوارانه بابه‌تی چینه. دانه‌یه‌كی دیكه‌شیان ده‌یانه‌وێت كار له‌سه‌ر ئه‌و هاریكاریانه بكه‌ن كه له چاكسازی هه‌ندێ بابه‌تدا ده‌كرێت. ئه‌وانه بابه‌تانێكن كه له رووی سیاسییه‌وه هه‌ستیار نین، به‌ڵام جیاوازن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن