جيهان

ماوەی دەستبەسەرکردنی سیمبولی خەباتی فەڵەستین فەوزی جونەیدی درێژکرایەوە

ماوەی دەستبەسەرکردنی فەوزی جونەیدی ئەو گەنجەی کە لایەن ژمارەیەکی زۆری سەربازی ئیسرائیلی دەستگیرکرابوو پاشانیش وێنەکەی بڵاوبووەوە، بۆ رۆژی دووشەممەی داھاتوو لەلایەن دادگای سەربازییوە درێژکرایەوە.

Abdullah Shukur, Mazın Asad  | 13.12.2017 - نوێکردنەوە : 14.12.2017
ماوەی دەستبەسەرکردنی سیمبولی خەباتی فەڵەستین فەوزی جونەیدی درێژکرایەوە

Quds

رامەڵڵا - AA

ماوەی دەستبەسەرکردنی فەوزی جونەیدی ئەو گەنجەی کە لایەن ژمارەیەکی زۆری سەربازی ئیسرائیلی دەستگیرکرابوو پاشانیش وێنەکەی بڵاوبووەوە، بۆ رۆژی دووشەممەی داھاتوو لەلایەن دادگای سەربازییوە درێژکرایەوە.

لە دوای دادگایکردنی فەوزی جونەیدی لە بەندیخانەی سەربازیی ئۆفەر لە نزیک رامەڵڵا، رەشاد جونەیدی کە دەکاتە مامی ئەو گەنجە قسەی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو کرد و رایگەیاند کە لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆ داواکاری گشتی دۆسییەی لێکۆڵینەوەی خۆی لەبارەی فەوزی پێشکەش بە دادگا کردووە.

رەشاد جونەیدی راشیگەیاند کە تاوانی "بەرد ھاویشتن بۆ سەربازانی ئیسرائیل"ی دراوەتە پاڵ کوڕە براکەی و دادگاش دانیشتنەکەی بۆ رۆژی دووشەممەی داھاتوو دواخستووە و بڕیاری داوە کە فەوزی لەم ماوەیەدا لە دادگای سەربازیی بمێنێتەوە.

مامی فەوزی جونەیدی ئاماژەی بەوە دا کە جونەیدی تۆمەتەکانی پاڵی رەتکردەوە و گوتیشی: "برازام لە لای داواکاری گشتی دەنگۆی تێگرتنی بەردی بۆ سەربازانی ئیسرائیل رەتکردەوە. گوتی کە بۆ دابینکردنی ھەندێک پێداویستی خێزانەکەی بۆ دەرەوە چووە و لەوکاتەشدا لە ناوەڕاستی رووداوەکان خۆی بینیوەتەوە. جونەیدی جەخت لەوەش دەکاتەوە لەکاتی ھەڵاتنی لە شوێنی تەقینەوەی بۆمبی دەنگی و رووداوەکاندا، لە پڕەساتێکدا لە لایەن ژمارەیەکی زۆر سەرباز ھەڵدەکوتنە سەری و چاوی دەبەستن".

جونەیدی تەمەن ١٦ ساڵ، رۆژی دووشەممەی داھاتوو دووبارە دەچێتە بەردەم دادوەری سەربازی.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، لە شاری خەلیل لە کەناری رۆژئاوا، وێنەی دەستگیرکردنی فەوزی جونەیدی بە چاو بەستراوی لەلایەن ژمارەیەکی زۆری سەربازانی ئیسرائیلی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ھەژاندبوو.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın