ناتۆ: "پێشوازی لە هەوڵەکانی ئاشتی لە ئەفغانستان دەکەین"
سکرتێری گشتیی ناتۆ یەنس ستۆلتنبرگ: "به خۆشحاڵیه‌وه پێشوازی له ته‌واوی ئه‌و هه‌وڵانه ده‌كه‌ین كه له ئه‌فغانستان ده‌نرێن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی و رێككه‌وتن".
برۆكسل
سکرتێری گشتیی ناتۆ، یەنس ستۆلتنبرگ رایگه‌یاند كه‌وا به خۆشحاڵیه‌وه پێشوازی له ته‌واوی ئه‌و هه‌وڵانه ده‌كه‌ن كه له ئه‌فغانستان ده‌نرێن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی و رێككه‌وتن.
سه‌باره‌ت به كوژرانی سەرکردەی بزووتنەوەی تاڵیبان، مه‌لا ئه‌خته‌ر مه‌نسوور له هێرشێكی ئاسمانی ئه‌مریكادا، ستۆلتنبرگ راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كوشتنی مه‌نسوور له‌لایه‌ن هەردوو حكوومه‌تی ئه‌فغانستان و ئه‌مریكاوه پشتڕات كراوه‌ته‌وه.
گوتیشی: "مه‌لا مه‌نسوور به‌ربه‌ستی له‌به‌رده‌م كۆبوونه‌وه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌فغانستان و تاڵیباندا دروست كردبوو و، رێگری كردبوو له به‌ره‌وپێشچوونی ئاشتی و رێككه‌وتن له ئه‌فغانستاندا. ناتۆ و هاوپه‌یمانانی، به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانیان و مه‌شق و راهێنان به هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌فغانستان بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ئەو وڵاتە نه‌بێته‌وه به‌ناوچه‌یەکی ئارام بۆ تیرۆریستان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پشتیوانی ده‌كه‌ین له قۆناغی ئاشتی و رێككه‌وتن به رابه‌رایه‌تی خەڵکی ئه‌فغانستان و، به خۆشحاڵیه‌وه پێشوازی له هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه ده‌كه‌ین كه له‌و باره‌یه‌وه ده‌نرێن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن