هاوكاریی سه‌ربازیی ئه‌مریكا بۆ په‌یه‌ده
- ئه‌مریكا به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی هاوكاریی سه‌ربازی به په‌كه‌كه/په‌یه‌ده له سووریا
Haseke
حه‌سه‌كه/ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌مریكا به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی هاوكاریی سه‌ربازی به په‌كه‌كه/په‌یه‌ده له سووریا و له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، به دوو كاروان 184 بارهه‌ڵگر له باكووری ره‌ققه گه‌یه‌نراوه‌ته ده‌ست ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له حه‌سه‌كه كه‌وتووه، 5ی ته‌مووز 82 بارهه‌ڵگر و 9ی ته‌مووز 102 بارهه‌ڵگر كه تێكڕا ده‌كاته 184 بارهه‌ڵگر له سنووری عێراقه‌وه گه‌یشتووه‌ته ناو حه‌سه‌كه كه به‌ده‌ستی په‌یه‌ده‌وه‌یه.
له كاروانه‌كه‌دا، تانكه‌ری سووته‌مه‌نی و هامه‌ری سه‌ربازی به‌دیده‌كراوە و، به پێی زانیارییه‌كان ئه‌مه دواین ئاماده‌كاریی رزگاركردنی ره‌ققه‌یه له ده‌ستی داعش.
جگه له‌وه له 5ی حوزه‌یران 60 بارهه‌ڵگر، 12ی حوزه‌یران 20 و لە 16ی حوزه‌یران 50، هەروەها لە 21 و 26ی حوزه‌یراندا 120 بارهه‌ڵگر پێداویستیی سه‌ربازی گه‌یه‌نراوه‌ته ده‌ستی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده.
به پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكاوه ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه له لیستی ئه‌و چه‌كانه‌ی ده‌درێت به گرووپه‌كانی ناو په‌كه‌كه/په‌یه‌ده له سووریا 12 هه‌زار كڵاشینكۆف، شه‌ش هه‌زار چه‌كی پیاده، سێ هه‌زار و 500 چه‌كی قورسی پیاده، سێ هه‌زار RPG-7ی ئه‌مریكی، هه‌زار دۆشكه‌ی AT-4ی ئه‌مریكی و دۆشكه‌ی رووسی هه‌یه.
هه‌روه‌ها له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، 235 گولـله هاوه‌ن، 100 نیشان شكێن، 450 دوربینی شه‌و له جۆری PV-7 و 150 دوربینی له‌یزه‌ری گه‌یشتووه‌ته ده‌ستی رێكخراوه‌كه.
له شه‌شی حوزه‌یرانه‌وه ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی ره‌ققه له لایه‌ن هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به رابەرایەتی ئه‌مریكا راگه‌یه‌نراوه، به‌ڵام ئه‌مریكا له نیسانی 2016ه‌وه هاوكاریی سه‌ربازی پێشكه‌شی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده ده‌كات.