İdlib
ئیدلب - AA
حاجیانی سووریا ئەوانەی لە رێگەی تورکیاوە بەڕێدەکەون بۆ سعوودیە لە رێگەی خاڵی سنووری جیلڤەگۆزو لە شارۆچکەی رەیحانی هاتای، چوونە ناو تورکیا.
دوای تەواوبوونی رێکارەکانیان لە خاڵی سنووریی بابولهەوا لە شاری ئیدلب، گرووپێکی ٩٠ کەسی بە پاس لە خاڵی سنووری هاتایەوە چوونە ناو تورکیا.
محەمەد فازیل وەلی کە یەکێکە لە حاجیان کە خوازیارە سەردانی سعوودیە بکات. لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژە بەوە دەکات کە تورکیا زۆر بە جوانی مامەڵەیان لەگەڵدا کردوون.
هاووڵاتییانی سووریا کە لە رێگەی تورکیا دەچنە حەج، بڕیارە لە رێگەی شاری کلیس و عەنتابەوە تا ٢٥ی ئاب بگەنە تورکیا.
ماوەی شەش ساڵ و نیوە بە هۆی شەری ناوخۆیەوە هاووڵاتییانی سووریا وڵاتی جیا بەکاردەهێنن بۆ پەرینەوە بۆ حەج. لە ئێستادا بڕیارە حەوت هەزاریان لە رێگەی تورکیاوە بە فڕۆکە بچنە سعوودیە بۆ بەجێهێنانی فەریزەکانی حەج.