جيهان

هۆشداریی ئەمریکا بۆ ئەسەد لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوییەوە

- ئیدارەی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەیکرد رژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا لە ئامادەکارییدایە بۆ ئەنجامدانی هێرشی کیمیاویی کە رەنگە ببێتە هۆی کوژرانی بەکۆمەڵی هاووڵاتییان و ئاشکرایکرد لە حاڵەتێکی لەو جۆرەدا، رژێم بە "قورسی باجی ئەو کارەی دەدات".

Muhammet Ali Kemal  | 27.06.2017 - نوێکردنەوە : 28.06.2017
هۆشداریی ئەمریکا بۆ ئەسەد لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوییەوە

Washington DC

واشنتۆن- AA

ئیدارەی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەیکرد رژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا لە ئامادەکارییدایە بۆ ئەنجامدانی هێرشی کیمیاویی کە رەنگە ببێتە هۆی کوژرانی بەکۆمەڵی هاووڵاتییان و ئاشکرایکرد لە حاڵەتێکی لەو جۆرەدا، رژێم بە "قورسی باجی ئەو کارەی دەدات".

گوتەبێژی کۆشكی سپی، شان سپایسەر، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد لە سووریا ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی هێرشی دیکەی کیمیاویی دەکرێت.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: ''ئەمریکا گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە رژێمی ئەسەد لە ئامادەکاریی ئەنجامدانی هێرشێکی کیمیاوییدایە کە رەنگە ببێتە هۆی کوژرانی بەکۆمەڵی هاووڵاتییان و لەنێو ئەوانەشدا منداڵان. ئەم ئامادەکارییە لە ئامادەکاریی هێرشە کیمیاوییەکانی بەر لە هێرشەکەی ٤ی نیسانی ٢٠١٧ دەچێت''.

شان سپایسەر باسی لەوەشکردووە، ئامانجی بوونی ئەمریکا لە سووریا، بریتییە لە پاککردنەوەی خاکی هەریەک عێراق و سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و رایگەیاندووە "بەڵام ئەگەر ئەسەد لەرێگەی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوییەوە ببێتە هۆکاری مەرگی بەکۆمەڵ، ئەوا ئەو و سوپاکەی بە قورسی باجی ئەم کارەیان دەدەن''.

ئەمریکا لە کاردانەوەی ئەو هێرشە کیمیاوییەی رژێمی ئەسەد رۆژی ٤ی نیسان کردییە سەر شارەدێی خان شەیخون لە پارێزگای ئیدلب، رۆژی ٧ی نیسان بە مووشەکی تۆماهۆک هێرشی کردە سەر بنکەی ئاسمانیی شەعیراتی رژێمی ئەسەد. هاوکات سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو ''دیکتاتۆری سووریی، بەشار ئەسەد، رۆژی سێ شەممە هێرشێکی کیمیاویی مەترسیداری ئەنجامدا و ئەو ژن، منداڵ و پیاوانەی کە پێویستییان بە هاوکاریی هەیە، کوشت. هیچ گومانێک نییە لەوەی رژێمی ئەسەد هێرشی کیمیاویی ئەنجامداوە''.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın