جيهان

هەولێر.. وەزیری بەرگری ئەڵمانیا راوێژکارانی سەربازی بەسەرکردەوە

لە سەربازگەی میرە لە شاری هەولێر چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدران کە تایبەت بوون بە چۆنیەتی حاڵەتەکانی فریاکەوتن، پزیشکی و سەربازی، هاوکات وەزیری بەرگری ئەڵمانیا بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی میرەی بەسەرکردەوە.

Hemin Hüseyin  | 11.02.2018 - نوێکردنەوە : 13.02.2018
هەولێر.. وەزیری بەرگری ئەڵمانیا راوێژکارانی سەربازی بەسەرکردەوە

Arbil

هەولێر - AA

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین لە شاری ھەولێر، سەرباز و راوێژکارانی سەربازیی وڵاتەکەی لە سەربازگەی میرەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەسەر کردەوە.

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین ئێوارەی دوێنێ دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و ئەمڕۆش لەگەڵ سوپاسالاری پێشمەرگە، فەریق جەمال ئیمێنکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی میرەی بەسەرکردەوە و دواتر رێزلێنانی بەخشی بە سێ کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە کە ماوەیەک لەمەوبەر لەگەڵ ژمارەیەک پێشمەرگە لە لایەن هێزەکانی ئەڵمانیا مەشق و راهێنانیان پێکرابوو.

لە سەربازگەی میرە چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدران کە تایبەت بوون بە چۆنیەتی حاڵەتەکانی فریاکەوتن، پزیشکی و سەربازی، هاوکات وەزیری بەرگری ئەڵمانیا بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی میرەی بەسەرکردەوە.

وڵاتی ئەڵمانیا یەکێکە لە وڵاتە کاریگەرەکانی ناو ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش کە لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بە چەند شێوازێکی جیاواز ھاوکاری ھێزەکانی پێشمەرگە کردووە کە گرنگترینیان پێدانی چەکی میلان بوو بە هێزەکانی پێشمەرگە، هاوکات بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە لە لایەن سوپای ئەڵمانیاوە راهێنان و مەشقی سەربازییان پێکراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın