جيهان

هەڵوێستی ناتانیاهو لەسەر ستراتیجییەكەی ترەمپ

سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو ستایشی پیداگیرییەكەی سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ-ی كرد لەسەر پەسەندنەكردنی رێككەوتننامە ئەتۆمییەكەی ئێران.

Zana Natık Kerem  | 14.10.2017 - نوێکردنەوە : 14.10.2017
هەڵوێستی ناتانیاهو لەسەر ستراتیجییەكەی ترەمپ

Israel

قودس ــ AA

سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو ستایشی ئەو پێداگرییەی سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ-ی كرد كە رایگەیاندبوو، پابەندبوونی ئێران بەو رێككەوتنە ئەتۆمییە پەسەند ناكات كە ساڵی ٢٠١٥ لە نێوان ئێران و وڵاتانی (٥+١) واژوو كراوە.

لە بەیاننامەیەكدا كە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل بڵاوی كردووەتەوە، بنیامین ناتانیاهو گوتوویەتی: "پیرۆزبایی لە سەرۆك ترەمپ دەكەم لەسەر ئەو بڕیارە كە بوێرانە دژ بە رژێمی تیرۆریستی ئێران دەریكردووە".

سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ئەوەشی گوتووە: "ئەگەر رێككەوتننامەی ئەتۆمی بە بێ‌ هەمواركردنەوە بمێنێتەوە ئەوا لە میانی ساڵانێكی كەمی داهاتوودا، یەكەمین رژێمی تیرۆریستی لە جیهان دەبێتە خاوەنی جبەخانە و چەكی ئەتۆم كە ئەمەش مەترسییەكی گەورەیە بۆ سەر ئایندەی هەمووان".

بنیامین ناتانیاهو وای بۆ دەچێت كە سەرۆكی ئەمریكا بە بڕیارەكەی هەلێكی بۆ هەمواركردنەوەی ئەو رێككەوتننامە خراپە، هەروەها كەمکردنەوەی دوژمنكاری ئێران و رووبەڕبوونەوەی پاڵپشتیكردنی لە تاوانی تیرۆر، رەخساندووە.

دوێنێ‌ سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ لە میانی راگەیاندنی ستراتیجییەكەی بەرامبەر ئێران، هەڕەشەی كشانەوەی لە رێككەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دا، ئەگەر كۆنگریس و هاوپەیمانانی ئەمریكا لە چارەسەركردنی كەموكوڕییەكانی رێككەوتنەكە شكست بهێنن و بەڵێندا سزای توند بەسەر تاراندا بسەپێنێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın