وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا: "گشتپرسییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامه‌کەی وه‌ك نه‌بوو وایه"
توركیا: "گشتپرسییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان له رووی ئه‌نجامه‌وه وه‌ك نه‌بوو وایه. ئێمه دان به‌م هه‌وڵه‌دا نانێین كه دووره له هه‌موو بنه‌ما یاساییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بنه‌ما ده‌ستووری و یاساییه عێراقییه‌كان و شه‌رعییه‌تی نییه".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند "لە ئەگەری قۆزتنەوەی کەشی بەڕێوەچوونی گشتپرسی (ئیدارەی کوردی باکووری عێراق) لە لایەن ژمارەیەک گرووپی رادیکاڵ و هەوڵدان بۆ کردنە ئامانجی ئاسایشی نیشتیمانیمان لە لایەن تیرۆریستان و بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەک کە دەکرێتە سەر ئاسایشی نیشتمانیمان لە سەرتاسەری عێراقەوە، پشتبەستن بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئەو دەسەڵاتەی پەرلەمانی تورکیا بە حکوومەتی داوە؛ جارێکی دیکە جەخت لە گرتبەری هەموو رێوشوێنێکی پێویست دەکەینەوە".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له راگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتیكردووه‌ته‌وه کە گشتپرسییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان له رووی ئه‌نجامه‌وه وه‌ك نه‌بوو وایه و له ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه، "ئێمه دان به‌م هه‌وڵه‌دا نانێین كه دووره له هه‌موو بنه‌ما یاساییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بنه‌ما ده‌ستووری و یاساییه عێراقییه‌كان و شه‌رعییه‌تی نییه".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه، توركیا نیگه‌رانه له سووربوونی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌م گشتپرسییه وێڕای هۆشداری و ئاگاداركردنه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و توركیا.
هه‌روه‌ها جه‌ختكراوه‌ته‌وه كه ئه‌م هه‌ڵوێسته باجی خۆی ده‌بێت و ئه‌و سزایانه وه‌بیرهێنراوه‌نه‌ته‌وه كه توركیا 22ی ئه‌یلوول دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا سه‌پاندوویه‌تی.
راگه‌یه‌نراوه‌كه ئاماژه‌ی به گرنگیی به‌رده‌وامبوونی هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی ناوچه‌كه له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی گشتپرسییه‌كه كردووه دوای ئه‌نجامدانیشی و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی دان پێدانه‌نانی كراوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، پێویسته له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا سه‌ركردایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هێڵی مامه‌ڵه‌ی خوێنساردانه و له جیاتی به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیی كاتی، پێویسته كار بۆ ئارامی و خۆشگوزه‌رانیی درێژخایه‌نی گه‌لی عێراق به گشتی بكات.
هه‌روه‌ها له ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "لە ئەگەری قۆزتنەوەی کەشی بەڕێوەچوونی گشتپرسی (ئیدارەی کوردی باکووری عێراق) لە لایەن ژمارەیەک گرووپی رادیکاڵ و هەوڵدان بۆ کردنە ئامانجی ئاسایشی نیشتیمانیمان لە لایەن تیرۆریستان و بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەک کە دەکرێتە سەر ئاسایشی نیشتمانیمان لە سەرتاسەری عێراقەوە، بە پشتبەستن بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئەو دەسەڵاتەی پەرلەمانی تورکیا بە حکوومەتی داوە؛ جارێکی دیکە جەخت لە گرتبەری هەموو رێوشوێنێکی پێویست دەکەینەوە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن