جيهان

وڵاتانی ئیسلامی رۆژھەڵاتی قودس وەک پایتەخی فەڵەستین رادەگەیەنن

- لووتکەی وڵاتانی ئیسلامیی: ''رایدەگەیەنین کە دانمانناوە بە دەوڵەتی فەڵەستیندا کە پایتەختەکەی قودسی رۆژھەڵاتە''.

Ekip, Mazın Asad  | 13.12.2017 - نوێکردنەوە : 14.12.2017
وڵاتانی ئیسلامی رۆژھەڵاتی قودس وەک پایتەخی فەڵەستین رادەگەیەنن

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

لە راگەیەنراوی لووتکەی وڵاتانی ئیسلامی لە ئیستانبوڵ، قودسی رۆژھەڵات وەک پایتەختی فەڵەستین راگەیەندرا و بانگھێشتی ھەموو جیھان کراوە بۆ ئەوەی قودسی رۆژھەڵاتی داگیرکراو وەک پایتەختی دەوڵەتی فەڵەستین، بناسن.

لەسەر داوەتی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک و نوێنەرانی ئەندام لە رێکخراوی ھاریکاریی ئیسلام لە شاری ئیستانبوڵ لەبارەی بڕیاری ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل لە لایەنی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کۆبووەوە.

لووتکەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە "بەتوندترین شێوە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا رەتدەکەینەوە و ئیدانەی دەکەین. لە رووی یاساییەوە ھیچ حوکمێکی نییە و ئەم بڕیارە ھێرشە بۆ سەر مێژوو، یاسا و سروشت و مافەکانی میللی گەلی فەڵەستین و ھەوڵێکە بۆ ئامانجکردنی ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی و دەرفەتدانە بە توندئاژۆیی و تیرۆریزم. بۆیە بانگەوازی بۆ گشت وڵاتانی ئەندام و بە تایبەتیش گشت لایەنەکانی دیکەی جیھان دەکەین کە پرسی فەڵەستین بخەنە پێشەنگی رۆژەڤی سیاسی دەرەوەی خۆیان".

ھەر لە راگەیەنراوەکەدا جەخت لەسەر پەیوەستبوون بە چارەسەری دوو دەوڵەتی کراوەتەوە بە جۆرێک کە پایتەختی دەوڵەتی فەڵەستین قودسی رۆژھەڵات بێت و ھاتووە "کۆتایی ھێنان بە داگیرکاری، تەنھا بە ئاشتییەکی فراوان و دادپەروەرانە و دامەزراندن و دەستەبەرکردنی دەوڵەتێکی فەڵەستینە سەربەخۆ دەبێت کە پایتەختی ھەمیشەیی قودسی شەریف بێت".

لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا ھاتووە "ئیدارەی ئەمریکا بە بەرپرسیار دەزانین لە ئەنجامی سەرھەڵدانی گشت لێکەوتەکانی لە بڕیارە نایاساییەکەی".

لە راگەیەنراوی لووتکەی وڵاتانی ئیسلامیی ھەروەھا ھاتووە: ''رایدەگەیەنین کە دانمانناوە بە دەوڵەتی فەڵەستیندا کە پایتەختەکەی قودسی رۆژھەڵاتە. بانگھێشتی ھەموو جیھان دەکەین بۆ ئەوەی قودسی خۆرھەڵاتی داگیرکراو وەک پایتەختی دەوڵەتی فەڵەستین، بناسن''.

لە راگەیەندراوەکەی لووتکەی وڵاتانی ئیسلامیی لە ئیستانبوڵ راگەیەندراوە " ئەگەر ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ھەڵوێست وەرنەگرێت (سەبارەت بە قودس)، ئەوا ئامادەین ئەو پێشێلکارییە قورسە ببینە ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın