جيهان

وەزیری بەرگری ئەمریکا سەردانی تورکیا دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند وەزیری بەرگری جێم ماتیش لە ٢٣ی ئاب سەردانی تورکیا دەکات.

Mazın Asad  | 18.08.2017 - نوێکردنەوە : 19.08.2017
وەزیری بەرگری ئەمریکا سەردانی تورکیا دەکات

Washington DC

واشنتۆن - AA

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند وەزیری بەرگری جێم ماتیس لە ٢٣ی ئاب سەردانی تورکیا دەکات.

پنتاگۆن راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ھاتووە "ماتیس لە ٢٣ی ئاب سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و وەزیری بەرگری نورەدین جانیکلی و وەزیری دەرەوەی مەولود چاوشئۆغڵو کۆدەبێتەوە".

ئاماژە بەوە دەکرێت کە ماتیس لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانیدا جەخت لەسەر "ھاوپەیمانی ستراتێژی" لە نێوان ھەردوو وڵات بکات و لە دیدارەکاندا تاوتوێی ھەوڵەکانی ھەردوو وڵات بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری ناوچەکە بکرێت. ھاوکات چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکاندا باسی نیگەرانییەکانی ئەمنی تورکیا بەرامبەر بە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە بکرێت.

ماتیس پێش سەردانەکەی بۆ تورکیا، سەرەتا سەردانی ئوردن دەکات و لەگەڵ شای ئەو وڵاتە عەبدوڵڵای دووەم و سەرۆک ئەرکان ماموت فریحەت کۆدەبێتەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا روونیش کراوەتەوە کە ماتیس دواتر لە ٢٤ی ئاب سەردانی ئۆکرانیا دەکات و بە جیا لەگەڵ ھەریەک لە سەرکۆماری ئەو وڵاتە پێترۆ پۆرۆشینکۆ و وەزیری بەرگری ستیپان پۆلتۆراک دیدار ساز دەکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın