جيهان

"٢٠٠ خێزانی کۆچکردوو لە حەماوە لە کەمپێکی گوندەوارەکانی ئیدلب گیرساونەتەوە"

بەڕێوەبەری راگەیاندنی کاروباری سووریا لە وەقفی هاوکاری مرۆیی، سەلیم تۆسۆن: "بەهۆی کۆچی بەردەوامەوە پێویستی بە بنکەی نوێ هەیە. کەمپی پەنابەران لە کەفەر لوسین بۆ ئەو خێزانانەی لە حەماوە کۆچیان کردووە تەواو بووە و ٢٠٠ خێزانی لێ گیرساونەتەوە".

Cem Genco, Ramal Abdullah Mahmood  | 12.01.2018 - نوێکردنەوە : 17.01.2018
"٢٠٠ خێزانی کۆچکردوو لە حەماوە لە کەمپێکی گوندەوارەکانی ئیدلب گیرساونەتەوە"

Hatay

هاتای – AA

بنکەی میوانداری بۆ ئەو خێزانە سووریانەی بەهۆی شەڕوپێکدادان و هێرشکردنە سەر ناوچەکانیان لە رۆژهەڵاتی حەماوە کۆچیان کردووە لەلایەن وەقفی هاوکاری مرۆیی تورکیا لە گوندی کەفەر لوسین لە پارێزگای ئیدلب، تەواو بوو.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی کاروباری سووریای وەقفی هاوکاری مرۆیی سەلیم تۆسون بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، هاووڵاتیان بەردەوامن لە کۆچکردن لە رۆژهەڵات حەماوە بۆ گوندەوارەکانی ئیدلب. گوتی: "بەهۆی کۆچی بەردەوامەوە پێویستی بە بنکەی نوێ هەیە. کەمپی پەنابەران لە کەفەر لوسین بۆ ئەو خێزانانەی لە حەماوە کۆچیان کردووە تەواو بووە و ٢٠٠ خێزانی لێ گیرساونەتەوە. پشکنینی تەندروستی بۆ ئەو خێزانانە کراوە و قوتابخانەیەک بۆ منداڵان دروست کراوە. هەروەها لە رێگای هاتنی تانکەری ئاوەوە ئاوی پاکیان بۆ دابین کراوە".

تۆسۆن ئاماژەی بەوە دا کە منداڵان لە نێو بۆردومانەوە هاتوون و تەنانەت لە دەنگی با و مۆلیدەی کارەبایش دەترسن و کە ئەو دەنگانەیان گوێ لێ دەبێت رادەکەنە ژێر چادرەکان.

لە کۆتایی قسەکانیشدا تۆسۆن سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە بەهۆی ئەوەی رووبەری ئەو کەمپە بەشی هەموو پەنابەران ناکات بۆیە کەمپێکی دیکە لە ناوچەی بابوسکا دروست دەکەن.






بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın