٣٠ پارچە چەكی سوپای ئیسرائیل دزرا
لە كۆگایەكی سوپای ئیسرائیلدا، ٣٠ پارچە چەك دزرا.
Quds
قودس ــ AA
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند كە لە كۆگایەكی بنكەیەكی خۆی لە باشووری وڵات، ٣٠ پارچە چەكی دزراوە.
ماڵپەڕی رۆژنامەی ئورشەلیم پۆست لە گوتەبێژی سوپای ئیسرائیلی گواستووەتەوە كە بۆیان ئاشكرا بووە لە كاتژمێرە سەرەتاكانی دوێنێ یەكشەممە، ٣٠ پارچە چەك لە كۆگایەكی سوپای ئیسرائیل لە باشووری وڵات دزراوە و ئەوەش لە میانی شەودا روویداوە.
گوتەبێژەكەی سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش داوە كە لە ئێستادا هێزەكانی سوپا و پۆلیس دەستیان بە هەڵمەتی گەڕان و پكشنین كردووە لە ناوچەكە بە مەبەستی دۆزینەوەی چەکەكان و ئەو كەسانەی كە بەرپرس بوون لە دزیكردنەكە.
لە لایەكی دیكەوە رۆژنامەی یەدیعووت ئەحرەنوت ئاماژەی بەوە دا كە هیچ بەڵگەیەك نییە لەسەر ئەوەی کە هێرش كرابێتە سەر كۆگاكە، بۆیە لەوانەیە ئەوانەی چەكەكانیان دزیووە یارمەتییان لە پاسەوانانی ناو بنكەكە وەرگرتبێت.