جيهان

پشتگیری بەریتانیا بۆ کۆبوونەوەکانی ئاستانا

گوتەبێژ بەناوی حکوومەتی بەریتانیا رایگەیاند: "پشتگیری لە قۆناغەکە دەکەین، چونکە ئەم قۆناغە دەرفەت بە دووبارەی کۆبوونەوەکان بە مەبەستی دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی سیاسی بۆ قەیرانی سووریا دەڕەخسێنێت".

Mazın Asad  | 18.01.2017 - نوێکردنەوە : 19.01.2017
پشتگیری بەریتانیا بۆ کۆبوونەوەکانی ئاستانا

لەندەن

حکوومەتی بەریتانیا لەبارەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەکانی سووریا لە ئاستانای پایتەختی کازاخستان کە وا بڕیارە ھەفتەی رابردوو بەڕێوە بچێت، پشتگیری خۆی بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی سیاسی لە پرسی سووریا دەربڕی.

گوتەبێژ بەناوی حکوومەتی بەریتانیا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز کرد و لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لەبارەی کۆبوونەوەکانی سووریا لە ئاستانا رایگەیاند پشتگیری لە قۆناغی ئاگربەست دەکەن و گوتیشی: "پشتگیری لە قۆناغەکە دەکەین، چونکە ئەم قۆناغە دەرفەت بە دووبارەی کۆبوونەوەکان بە مەبەستی دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی سیاسی بۆ قەیرانی سووریا دەڕەخسێنێت. ئاگادارین کە چەند جار کۆبوونەوەکان شکستی ھێنا. بۆیە ئاگاداری زەحمەتی ئەو قۆناغەین و بەشێوەیەکی راستەقینەوە لەو بابەتە دەڕوانین، بەڵام پێشوازی لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکان دەکەین و لە پێناو پشتگیریکردنی قۆناغەکە ھەرچییەک پێویست بێت دەیکەین".

ھاوکات سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا تیریزا مەی ھەفتەی رابردوو لە روونکردنەوەیەکیدا رایگەیاند: "لە پێناو رەخساندنی کەشێکی گونجاو بۆ کۆبوونەوەکانی ئەم مانگەی ئاستانا، پێویستە رووسیا و تورکیا نفوزی خۆیان بەسەر لایەنەکان بەکار بھێنن بۆ ئەوەی پابەندی ئاگربەستەکە بن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın