جيهان

پنتاگۆن لە تویتێکی هەڵەدا داوای دەستلەکارکێشانەوەی لە ترەمپ کرد

(پنتاگۆن) دوای ئەوەی لە هەژماری فەرمی خۆی داوای دەستلەکارکێشانەوەی ژمارەیەک سیاسەتمەداری کرد کە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپیشیان لەنێودابوو کە دەنگۆی ئەوە هەیەی دەستدرێژیان کردبێ، دواتر ئەو تویتەی بە هەڵە کردە 'رێتویت' و بڵاوی کردەوە.

Kasım İleri, Ramal Abdullah Mahmood  | 17.11.2017 - نوێکردنەوە : 17.11.2017
پنتاگۆن لە تویتێکی هەڵەدا داوای دەستلەکارکێشانەوەی لە ترەمپ کرد

Washington DC

واشنتۆن – AA

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) دوای ئەوەی لە هەژماری فەرمی خۆی داوای دەستلەکارکێشانەوەی ژمارەیەک سیاسەتمەداری کرد کە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپیشیان لەنێودابوو کە دەنگۆی ئەوە هەیەی دەستدرێژیان کردبێ، دواتر ئەو تویتەی بە هەڵە کردە 'رێتویت' و بڵاوی کردەوە.

کەمێک دوای دەرکەوتنی هەڵەکە پنتاگۆن بە بەکارهێنانی ناوی بەکارهێنەری @deptofdefense تویتەکەی سڕییەوە.

لەمبارەیەوە گوتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند: "کارمەندێکی وەزارەتی بەرگری کە دەسەڵاتی تویتکردنی هەیە بە هەژماری بەکارهێنانی، تویتێکی بەهەڵە نارد کە گوزارشت لە بۆچوونی وەزارەتی بەرگری ناکات. ئەو کارمەندە ماوەیەکی کەم دوای ئەوەی هەستی بە هەڵەکە کرد تویتەکەی سڕییەوە".

لە تویتەکەدا نووسرابوو: "چارەسەر دیارە... رێی مۆری (پاڵێوراوی پارتی کۆماری بۆ سیناتۆری ئەمریکا لە بازنەی ویلایەتی ئاڵاباما) لە پێشبڕکێکە بکشێوە. ئاڵ فرانکەن دەستلەکاربکێشەوە لە کۆنگرێس. دۆناڵد ترەمپ دەست لە سەرۆکایەتی بکێشەوە. واز لەوە بێنە پارتی کۆماری بکەیتە بابەتی دەستدرێژی سێکسی. ئەمەش تاوانێکە وەک دووڕوویی".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın