په‌كه‌كه هێرشی كرده سه‌ر دوو بنكه‌ی سه‌ربازیی سنووریی توركیا
- سوپای توركیا له راگەیه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه‌یان داوه‌ته‌وه كه له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه/یه‌په‌گه و رژێمه‌وه به هاوه‌ن كراوه‌ته سه‌ر دوو بنكه‌ی سه‌ربازیی سنووری توركیا.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای توركیا له راگەیه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه‌یان داوه‌ته‌وه كه له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه/یه‌په‌گه و رژێمه‌وه به هاوه‌ن كراوه‌ته سه‌ر دوو بنكه‌ی سه‌ربازیی سنووری توركیا.
به پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه، كاتژمێر 09:00 به كاتی توركیا له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه/یه‌په‌گه و رژێمه‌وه له عه‌فرین، به هاوه‌ن هێرشكراوه‌ته سه‌ر دوو بنكه‌ی سه‌ربازی له سنووری شارۆچكه‌ی هاسای كه سه‌ربه فه‌رمانده‌یی هێزی وشكانیی سوپای توركیایه.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا ژمارەیەک شوێنی بنکە سەربازییەکە زیانی بەرکەوت بەڵام زیانی گیانیی لێنەکەوتەوە.
هێرش لە رێگەی هاوەنەوە لە ناوچەیەکی ژێر کۆنترۆڵی رژێمی سووریاوە لە باکووری ئەو وڵاتە، کرایە سەر بنکەیەی سەربازیی پاسەوانیی سنوور لە باشووری هاتای. هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتەوە.
دوای ئەوەش کە هێزە ئەمنییەکان لە رێگەی رادارەوە ئەو ناوچەیەیان دیاریی کرد کە هێرشەکەی لێوە ئەنجامدراوە، وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن