Paris
پاریس - AA
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه قبووڵی ناكه‌ن كریمیا له‌لایه‌ن رووسیا بلكێنرێت به‌خاكی خۆیه‌وه.
ماكرۆن له كۆشكی ئه‌لیزە له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئۆكراینا، پیترۆ پۆرۆشینكۆ كۆبوویه‌وه.
دوی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، ماكرۆن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی خاكی ئۆكراینادایه و، گوتی: "فه‌ڕه‌نسا لكاندنی كریمیا قبووڵ ناكات".
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ماكرۆن، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه چاودێرانی رێكخستنی ئاسایش و هاریكاری ئه‌ورووپا، له‌و به‌شه‌ی ئۆكراینا كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی لایه‌نگری رووسیاوه داگیركراوه رووبه‌ڕووی رێگری كردن بوونه‌ته‌وه و، گوتی: "به پۆرۆشینكۆم راگه‌یاندووه كه ئاره‌زووی به‌رده‌وامی قۆناغی رێككه‌وتنی مینسك ده‌كه‌ین كه له 12ی شوباتی 2015 واژووكرا و، پێشنیاری ریگریكردن ده‌كات له پێكدادانه‌كان له له خۆرهه‌ڵاتی ئۆكراینا".
لای خۆیه‌وه پۆرۆشینكۆ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پلانیانداناوه كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووی چوارقۆڵی نۆرماندیا كه ناوبه‌ناو له‌نێوان فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئۆكراینا و رووسیا به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كۆتایی مانگی حوزه‌یران یان سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووز سازبكرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن