پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ گشتپرسی له بنكه‌كان ده‌ستی پێكرد
پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ گشتپرسی له بنكه‌كان ده‌ستی پێكرد
Arbil
كاتژمێر حه‌وتی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بنكه‌كانی ده‌نگدان له‌هه‌رێمی كوردستان داخران و سندوقه‌كانیش داخرن، پاش یه‌ك كاتژمێر له درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی ده‌نگدان كه بڕیار بوو كاتژمێر شه‌ش ته‌واو ببێت و بنكه‌كان دابخرێن، به‌ڵام كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان واده‌ی ده‌نگدانی بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر درێژكرده‌وه.
له بنكه‌ی ده‌نگدانی ئاماده‌یی بارزانی نه‌مر له گه‌ڕه‌كی ئازادی شاری هه‌ولێر پاش داخستنی سندوقه‌كان و بنكه‌كه ئیدی ده‌ست به جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان كرا، كه له پاڵ ده‌نگی به‌ڵێ، ده‌نگی نه‌خێریش له‌و بنكه‌یه هه‌بوون و له وێستگه‌كاندا به‌جیاوازیی ژماره‌كان ده‌نگی نه‌خێر ده‌نگی بۆ درابوو، به‌ڵام ده‌نگی به‌ڵێ له نه‌خێر زۆر زیاتر بوو.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ماوه‌ی 72 كاتژمێردا كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی گشتپرسی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ته‌واو رابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام كۆمیسیۆن هه‌ر زوو ئه‌وه‌ی راگه‌یاندن كه ده‌توانن و ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه پێش ئه‌و كاته‌ی به‌پێی یاسا بۆیان دیاریكراوه ئه‌نجامی ده‌نگدان رابگه‌یه‌نن.
له‌و بنكه‌یه‌ی تیمی ئاژانسی ئانادۆڵوی لێ بوو، خه‌ڵك ده‌نگی خۆیان ده‌دا و هیچ پێویستییه‌كی ده‌نگدان كه‌موكورتیی تێدا نه‌بوو، به‌ڕێوه‌به‌رانی وێستگه‌كانیش باسیان له‌وه ده‌كرد كه ده‌نگدانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هیچ پێشێلكارییه‌كی ئه‌وتۆ یان حاڵه‌تێكی ئه‌وتۆی نه‌شیاوییان تۆمارنه‌كردووه.
له‌و بنكه‌ی ده‌نگدانه‌ی تیمه‌كه‌ی ئانادۆڵوی لێ بوو، نوێنه‌ری به‌شێك له قه‌واره سیاسییه‌كان و چاودێرانی رێكخراوه‌كانی ناوخۆ به پله‌ی زیاتر ده‌بینران له‌نێو وێستگه‌كاندا.
زۆرێك له‌وانه‌ی ده‌نگییان ده‌دا به‌جلی كوردییه‌وه ده‌هاتن و چه‌ندین كه‌سیش یه‌كسه‌ر له‌پێش كامێرا‌كان باسییان له‌وه ده‌كرد كه ده‌نگییان به به‌ڵێ بۆ گشتپرسی داوه و ئه‌وه‌یان له پێش كامێرا‌كان نه‌ده‌شارده‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن